خۆپێشاندانی کوردان له شاری کۆبانی به گه‌رمی به‌ڕێوه‌چوو..
14/07/2011, 12:00 (GMT+1)

به‌و ئامانجه له شاری کۆبانی، به به‌شداری هه‌زاران که‌س ڕێپێوانێک به‌ڕیوه چوو.
له شاری کۆبانی، له‌سه‌ر بانگی ئینسیاتیڤی گه‌لی کوردی ئازاد، به هه‌زاران که‌س ده‌رکه‌وتنه مه‌یدانه‌کان.
ئاپۆرای گه‌ل بۆ پیرۆزکردنی دامه‌زراندنی ته‌ڤگه‌ری جڤاکا دیموکراتیک ،رێپێوانێکیان ئه‌نجام دا .
له رێپێوانه‌که‌دا، پۆسته‌ری گه‌وره‌ی ئۆجه‌لان، ئاڵاکانی په‌که‌که و په‌یه‌ده به‌رزکرانه‌وه و به‌رده‌وام دروشمی ئازادی وترانه‌وه.
هه‌روه‌ها پانکارد به نووسراوی '' کوردان، خۆبه‌ڕێوه‌به‌ری دیموکراتیکیان ده‌وێت'' ، به‌رزکرابوونه‌وه.
دوای ڕێپێوانه‌که لێدوانێکی چاپه‌مه‌نی درا و بۆ یه‌کێتی گه‌لی کورد و چاره‌سه‌رکردنی پرسه‌کانیش، تیشک خرایه سه‌ر دامه‌زراندنی ته‌ڤگه‌ری جڤاکا دیموکراتیک.
چالاکیه‌که به گۆڤه‌ند گێڕان کۆتایی هات.
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتی دیکە
بابەتە پڕبینراوەکان






