فاروق مەلا مستەفا نەخۆشە و بنەماڵەی تالەبانی ئاسیاسێلیان بە قەتەرییەکان فرۆشت
06/06/2012, 12:00 (GMT+1)

بۆ خوێندەوەی هەواڵەکە سەردانی ئەو سایتە عەرەبییەی خوارەوە بکە:
http://www.dananernews.com/News_Details.php?ID=916
سەرچاوەیەک بە کوردستانپۆستی راگەیاند، کە بەهۆی تێکچوونی باری تەندروستی فاروق مەلا مستەفا، بنەماڵەی تالەبانی کەوتۆتە خۆی، لە ئیستادا خەریکی فرۆشتنی بەشێکی زۆری کۆمپانیا و بینا و کۆشک و موڵکەکانێتی، ئەوانەی کە فاروقی مەلا مستەفا سەرپەرشتییان دەکات. سەرچاوەکە نەیشاردەوە کە فاروق مەلا مستەفا چەند مانگێک لە ئوردون سەردانی دکتۆرەکانی کردووە، دیارە نەیانتوانیوە، چارەسەری بکەن، بۆیە ئیستا لە لەندەنی پایتەختی بەریتانیا بۆ چارەسەر لەوێ ماوەتەوە.
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتی دیکە
بابەتە پڕبینراوەکان






