به 4 ملیۆن دۆلار، یه‌كێتی له‌هه‌ولێر پێنج دۆنم زه‌وی بۆ نووسینگه‌ی دكتۆر به‌رهه‌م ده‌كڕێت
23/11/2009, 12:00 (GMT+1)

سه‌رچاوه‌یكی نزیك له سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بۆ هاوڵاتی ئاشكراكرد كه ئه‌و زه‌ویه موڵكی كه‌سێك بووه به‌ناوی شێخ هادیو ده‌كه‌وێته سه‌ر رێگه‌ی هه‌ولێرو 5 دۆنم زه‌ویه‌و پێنج بینای گه‌وره‌ی تێدا دروستكراوه.
ئه‌و سه‌رچاوه تایبه‌ته ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو كه كڕینی ئه‌م موڵكه له‌سه‌ر پێشنیازی كۆسره‌ت ره‌سوڵ بووه‌و به‌ناوی ئیداره‌ی گشتی یهكێتییهوهیهو په‌یوه‌ندی به‌هیچ به‌رپرسێكی ناو یه‌كێتییه‌وه نییه، جگه له‌م موڵكهش ئیداره‌ی گشتی خه‌ریكی كڕینی هه‌ندێك موڵكی تره له هه‌ولێر، جگه له‌وه‌ی له سلێمانی ده‌یان موڵك‌و مومته‌له‌كاتی گه‌وره‌ی تری كڕیووه.
هاوڵاتی هه‌وڵیدا په‌یوه‌ندی به‌خاوه‌ن موڵكهكهوه بكات، به‌ڵام له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌و له‌ده‌ره‌وه‌ی وڵات بوو، په‌یوه‌ندییه‌كه دروستنه‌بوو.
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتی دیکە
بابەتە پڕبینراوەکان






