لیژنەی مافی مرۆڤ لەپەرلەمانی سوید دۆسیەی کارزان و سەید ئەکرەم دەگەینینە وەزیری دەرەوەی سوێد
09/11/2012, 12:00 (GMT+1)

وەفدەکە بەکورتی پێشێلکاریەکانی دەسەلاتی کوردیان بەو بەرپرسەی لیژنەی مافی مرۆڤ و سیاسەتی دەرەوەی پەرلەمان لەپارتی یەکەمی دەسەلات گەیاند کەئەم تەوارانەی خوارەوە دەبینیەوە
لەگرتن و شوێن بزرکردنی هاولاتیانی کوردستان بەناوی تیرۆرەوە کەئەمانە هەمووی پەیامە تاخەلکی تر بترسێنن
تێپەرینی دووسال و ٦ مانگ لەقەکردن لەخۆپیشاندەرانی کوردستان ، کەدەیانیان تاوانبارن یان دادگا داوای کردون بەلام بەهیچ شیوەیەک نایان گرن
هەولدان بۆ لەناو بردنی ڕۆژنامەنوس کارزان کەریم و سەید ئەکرەم لەنیو زیندان وەک لەنامەکەی کارزان و دیدارەکەی سەید ئەکرەم باس کراوە
دواتر ئیلیزابیش راهم وتی ئێمە زۆر دلخۆشین کەئێوە هاریکاریمان دەکەن لەگەیاندننی ئەوزانیاریانە لەسەر پێشیلکاریەکان ، سوپاستان لەم بارەوە دەکەین ، هاوکات لای ئێمە مەسەلەی مافی مرۆڤ وەک پرەنسیب خالێکی جەوهەری کارکردنمانە و دژی هەموو جۆرە پێشێلکاریەکین بەرامبەر هەر کەسێ بکرێ بەتایبەتی ئەوانەی ناتوانن ئازادانە رای خۆیان دەرببڕن ، بۆیە ئەو زانیاریانەی باستان کردوە بەدلنیایەوە ئێمە بەگرنگی دەبینین و بۆ وەزیری دەرەوەی سوید بەپەلە دەنێرین چونکە بەپێی ئەو نامەیەی ئیوە پێتان داوم مەترسیدارە و سوێد ووەزیری دەرەوەمان مەسەلەی مافی مرۆڤ لای خالێکی گرنگە لەداکۆکی کردن لێی ئێمە هەول دەدەین و بزانین بەچی دەگات ئەگەرنا بەدلنیایەوە چاوپۆشی لەمانە ناکەین و دەبێ حکومەتی هەرێم ڕیزبگرێ لەمافەکانی مرۆڤ
گروپی ١٧ شوبات /ستۆکهۆلم
٢٠١٢/١١/٠٩
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتی دیکە
بابەتە پڕبینراوەکان






