بەرهەم ساڵح لە هەڵەبجە 8 دەفتەر دۆلارى بەسەر هەندێك جاش و ماستاوچیدا بەخشیوەتەوە.
23/12/2010, 12:00 (GMT+1)

بە پێى ئەو زانیاریانەى دەست پەیامنێرى كوردستانپۆست كەوتون بەرهەم ساڵح لەسەر دانەكەیدا بۆ هەڵەبجەى شەهید 8 دەفتەر دۆلارى لەگەڵ خۆیدا بردوەو لەماڵى حەمەى حەمە سەعید بەرپرسى مەڵبەندى 9ى شارەزوور لەهەڵەبجەى شەهید پارەكەى بەخشیوەتەوە بەسەر هەندێك لە ماستاوچى حزبى و جاشدا ، بە پێى زانیاریەكانى كوردستانپۆست ئەو كەسانەى كە پارەیان لە بەرهەم ساڵ وەرگرتوە كەسانى ماستاوچى یەكێتین و لەگەڵ ئەوەشدا برایەكى حەمەى حەمە سەعید لەو بڕە پارەیەى كەبەر هەم ساڵح بەخشیویەتیەوە پێنج هەزار دۆلارى وەرگرتوە بەناوى هادى حەمە سەعید كە لەسەردەمى ڕژێمى بەعسدا جاش بوە ، ئەمە لەكاتێكدا یە كە بەرهەم ساڵح لەو سەردانەیدا بۆ شارەكە ئامادەنەبوە گوێ لە بنەماڵەى شەهیدانى هەڵەبجە بگرێت و هیچ داواكاریەكى بنەماڵەى شەهیدان ى وەرنەگرتوە .
[email protected]
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتی دیکە
بابەتە پڕبینراوەکان






