شێخ جهعفهر دەڵێت: هێندهى باڵاى عادل موراد پێڵاوم دڕاندووه
24/02/2015, 12:00 (GMT+1)

جەعفەر شێخ مستەفا وتویەتیشی:"عادل موراد، لە بەڕیتانیا ئەوەندە جوێن و سوكایەتیی بەیەكێتی دەدا، دواجار ژنەكەی خۆی لەداخی ئەم سوكایەتییانه، عادل مورادی لەماڵەكەی خۆی دەركرد، دواتر چووە لای مام جەلال، لەوێ دەستی كردووە بەگریان، دواتر مام جەلال دڵخۆشی داوەتەوەو پێی گوتووە: عادل وەرەوە بۆ كوردستان، من ژنت بۆ دێنم و خانووشت بۆ دەكڕم، پۆستیشت دەدەمێ، جەنابی بەم جۆرە گەڕاوەتەوە ناو یەكێتی، كاتێكیش هاتووەتەوە بۆ ناو یەكێتی بووە بەجاسوس و سیخوڕ بەسەر هەموومانەوە. تەحەددادەكەم تێكۆشەری ناو یەكێتی نەماوە، ئەم عادل مورادە جاسووسی بەسەرەوە نەكردبێت، ئێستاش قسە بەم حیزبە دەڵێت!.
شێخ جەعفەر بۆ باس نیوزی نزیك لە پاراستنی وتویەتی: عادل موراد، لەملاولا وتویەتی: گوایە ئێمە پشتگیری لە پارتی دەكەین. منیش لە ڕێگەی ئێوەوە بە ناوبراو دەڵێم: بەندە تاوەكو دواین هەناسە هەر یەكێتی دەبێت، لە یەكێتی لامنەداوەو لانادەم. یەكێتی تێكۆشەری زۆری تێدایه، هەریەكێ لە ئێمەش بەهۆی خەبات و تێكۆشانەوە، هێندەی باڵای بەرزی عادل موراد پێڵاومان دڕاندوە بەڵام عادل موراد، تۆچی لەناو یەكێتی؟ تۆسیخوڕی! ئێمە باش دەزانین جاسوسێكی وەكو تۆ بەدەر لە زیانێكی گەورە بەدەر لە سیخوڕی بۆ ئەم و ئەو، هیچ سودێكی دیكەت بۆ حیزبە شۆڕشگێڕەكەی هەڤاڵ مام جەلال نییە! تۆ وەفات بۆ خوێنی شەهیدان نییه، ئەگەر دڵسۆزی خوێنی شەهیدان بوویتایە جوێن و سوكایەتی و بەم حیزبە تێكۆشەرە نەدەدا!.
ئاماژەی بەوەش كردووە:"عادل موراد، كەسێكی بێزراوی خۆبەزلزانی ڕووشێنەره، كەسێكە لەناو یەكێتی هیچ كەسێك خۆشی ناوێت".
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتی دیکە
بابەتە پڕبینراوەکان






