هەواڵێكى بەپەلە: ئه‌مڕۆ تاڵەبانى له سلێمانی سووڕایه‌وه، که‌س سڵاوی نه‌سه‌نده‌وه
17/05/2009, 12:00 (GMT+1)

هەموومان ئەزانین وادەى هەڵبژاردنەكان نزیك بوونەتەوەو ئەم كات لەهەمووكات زیاتر جەلال پێویستى بە خەڵكە بەتایبەتى خەڵكى سلێمانى كەقاعیدەى سەرەكى یەكێتین و زۆربەشیان پشتگیریى گۆڕان و نەوشیروان مستەفان بۆیە تاڵەبانى گەرەكیەتى هەرچى چۆنێك بێت خۆى بێنێتەوە مایە لەو شارەدا دانیشتوانى سلێمانى تاڵەبانى باش دەناسن لەكاتى تەنگەتاو بوونیدا پەنا بۆ هەمووشتێك ئەبات تەنانەت دوژمن و داگیركەرانى كوردستانیش بۆیە ئەمجارەش هەوڵ دەدا لەڕێگەى ڕاكێشانى هەست و سۆزەوە بە (باىباى) كردن بۆ خەڵكى جارێكى تر متمانەى پێبددەنەوە بەڵام هەمووان دەزانین تاڵەبانى ڕێویەو لەپێناو بەرژەوەندى خۆیى و بنەماڵەكەى دا تادواهەناسەى سەرەمەرگ پەلەقاژە ئەكات .
کوردستانپۆست: له لایه‌کی تره‌وه له لایه‌ن په‌یامنێرمانه‌وه له سلێمانی ئه‌وه‌ی پێڕاگه‌یاندین که کاتژمێری 11ی سه‌ر له به‌یانی له شه‌قامی مه‌وله‌وی به ماشێنه‌که‌ی تێده‌په‌ڕی و ده‌ستی ده‌رهێنابوو سڵاوی له‌و خه‌ڵکه ده‌کرد، به‌ڵام هیچ که‌س بایه‌خی پێی نه‌ده‌دا و که‌س سڵاوه‌که‌ی نهدهسهندهوه، تاڵه‌بانی پێی وابوو که ساڵانی رابردووه ئه‌و کاته‌ی که له ئه‌رده‌ن گه‌ڕایه‌وه کۆمه‌ڵی که‌سی ساویلکه و ژن و قوتابیان به‌ره‌وه پیری هاتن و له‌م به‌ر و ئه‌وبه‌ری شه‌قامه‌کان به‌خێرهاتنه‌وه‌یان لێده‌کرد، هه‌رچه‌نده ژماره‌ی خه‌ڵکه‌کان زۆر نه‌بوون له‌گه‌ڵ دانیشتوانی شاردا، به‌ڵام ئه‌مڕۆ ئه‌و ژامرهیهش که‌م بوونه‌ته‌وه و نرخێک بۆ سه‌رۆکی سووک داناناێن، که‌سێک به په‌یامنێره‌که‌مانی راگه‌یاندبوو، که ئه‌گه‌ر من له شوێنی ئه‌م کابرایه ده‌بووم، ده‌چوومه‌وه دووکان و به ته‌نها گولله‌یه‌کم ده‌نا به ته‌پڵی سه‌ری خۆمه‌وه و خۆم ده‌کووشت.
ئایا تاڵه‌بانی ئه‌وه‌نده شه‌هامه‌تی هه‌یه، ئه‌مڕۆ شه‌رم له که‌سایه‌تیی و بێ نرخی خۆی بکات و به ده‌ستی خۆی ناپاکێک بکوژێت؟
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتی دیکە
بابەتە پڕبینراوەکان






