پێشمه‌رگه‌كانی (فه‌له‌ك)ی پارتی دوو مانگه موچه‌یان وه‌رنه‌گرتووه
31/03/2010, 12:00 (GMT+1)

هه‌ولێر، ئاوێنه: سه‌رچاوه‌یه‌ك له فه‌رمانده‌ی له‌شكری كوردستان به ئاوێنه‌ی راگه‌یاند "وا بۆ زیاتر لە دوو مانگ ده‌چێت پارتی، موچه‌ی فه‌رمانده‌ی له‌شكری كوردستانی نه‌داوه‌و ئه‌مه‌ش بۆته هۆی بێزاریی پێشمه‌رگه، چونكه موچه‌ی پێشمه‌رگه تاكو ئێستا به‌شێوه‌یه‌كی رێك‌وپێك نادرێت‌و به‌پێی میزاج‌و به‌رژه‌وه‌ندی، موچه‌ی پێشمه‌رگه ده‌درێت"، ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا "له‌پێش هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ی (25/7) به‌شێوه‌یه‌كی رێك‌و پێك موچه‌كه ده‌درا، به‌ڵام ئێستا وه‌كو پێشووی لێهاتووتهوهو تائێستا مووچه‌ی مانگی (2،3) نه‌دراوه".
ئـــــــاوێنه بۆ ئه‌م مه‌به‌سته په‌یوه‌ندی كرد به‌چه‌ند به‌رپرسێكی پارتی، به‌ڵام وه‌ڵامی په‌یوه‌ندییه‌كانیان نه‌دایه‌وه.
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتی دیکە
بابەتە پڕبینراوەکان






