145 فەرماندەی گەریلا لە ڕێوڕەسمێكی شكۆمەنددا لە ئاكادیمیای ئاپۆلۆدا، سوێندی تێكۆشانی ئازادییان خوارد
22/11/2009, 12:00 (GMT+1)

دەورەی هاوینی ئاكادیمیەكانی "ئاپۆلۆ" لە هەرێمەكانی پاراستنی مەدیا كۆتایی پێهات و، لەهەر سێ ئاكادیمیای حەقی قەرار، مەعسوم كۆركماز و شەهید بێریتان، بە گشتی 145 فەرماندەی گەریلا پەروەدەی خۆیان كۆتایی پێ هێنا. لە ڕێوڕەسمێكی سوێندخواردنی شكۆمەندانەدا بە بەشداریی سەرۆكی ناوەندی پاراستنی گەل دووڕان كالكان، ئەندامی ناوەندی پاراستنی گەل ڕەزا ئاڵتوون و فەرماندارانی HPG، بەشدار بوون. لە مەرسیمەكەدا سەرەتا نوورەدین سۆفی فەرمانداری بریارگەی ناوەندی HPG قسە كرد و دواتر سەرۆكی ناوەدنی پاراستنی گەل دووران كاڵكان قسەی بۆ گەریلاكان كرد. دوران كالكان لە پەیامی خۆیدا دەستنیشانی كرد كە، جیا لە سەركەوتن، هیچ ڕێگەیەكی تریان نییە.
كالكان ڕایگەیاند كە ڕۆڵی پێشەنگایەتی فەرماندە نوێكانی HPG زیادتر بووە و گووتی: ڕووی ڕاستی AKP ئاشكرا بووە؛ لە لایەك باسی هەنگاوی دێموكراتیك و، لە لایەكی ترەوە بانگی تەسلیمبوون دەكا و، ئامانجی ئەو بانگەوازیانە، پاكتاو و لەناوبردنه.
دووران كالكان ڕایگەیاند كە گەریلا وەڵامی هەرە ووشك دەداتەوە بانگی تەسلیمبوون و، هەتا سەركەوتن لەسەر هێڵی ئازادی بەرخۆدان دەكات.
كاڵكان بە گووتەی "گەلی ئێمە ڕووی لە گەریلاكانی HPG و YJAstar و، گوێی بۆ هەڵخستوون" وەڵامی ئەو كەسانەی دایەوە كە دەیانەوێ گەلی كورد و PKK لە یەك دابڕن.
دواتر فەرمانده نوێكانی گەریلا سوێندی تێكۆشان هەتا سەركەوتنیان دووبارە كردەوە و، دیپلۆمیان وەرگرت.
گەریلاكانی كورد لە كۆتاییدا بۆ جێبەجێكردنی ئەركەكانیان، خاتریان لە یەكتر خواست.
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتی دیکە
بابەتە پڕبینراوەکان






