به‌پێی ئه‌و هه‌واڵانه‌ی به‌ده‌ستمان گه‌یشتووه له دوای ئه‌وه‌ی که میلله‌ت گوشارێکی زۆریان له‌سه‌ر حکومه‌تی تورکیا درووستکرد، چه‌ندین چالاکی له کوردستان و له ئه‌وروپاو زۆربه‌ی ووڵاتان ئه‌نجامدران.بڕیاروایه که شوێنێ سه‌رۆک چاک بکرێت . په‌نچه‌ره‌ی تر بخه‌نه ژوره‌که‌یی و هه‌روه‌ها ته‌له‌فزیۆنیشی بۆ دابنێن.سه‌رۆکیش داوی له میلله‌ت کرد که ده‌ست له مانگرتن هه‌ڵبگرن و چیتر خۆیان هیلاک و برسی نه‌که‌ن.شایه‌نی باسه که حکومه‌تی تورکیا به بیانووی چاککردنی ڕه‌وشی به‌ڕێز عه‌بدوڵا ئۆجه‌لان شوێنی سه‌رۆکی گواسته‌وه،به‌ڵام له دوای گواستنه‌وه‌ی ته‌ندروستی سه‌رۆک به‌ره‌و ئاقارێکی ترسناک ڕۆشت . ئۆجه‌لان زیندانه نوێیه‌که‌ی به‌چاڵی مردن وه‌سفکردو ئه‌و ووتی له‌و شوێنه‌دا ده‌یانه‌وێت خانه‌کانی مێشکمی تێدا له‌ناوبه‌رن.میلله‌تیش بۆ مه‌حکومکردنی هه‌ڵسوکه‌وته‌کانی حکومه‌تی تورکیا ده‌ستیان به مانگرتن کرد.
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست