كوردانـــی شــاری وان ده‌نیز بـــایكاڵیـــان هێـلكــه بــارانكــرد
03/04/2010, 12:00 (GMT+1)

سه‌رچاوه رۆژنامه‌وانییه‌كانی توركیا ئه‌وه‌یان بڵاوكرده‌وه كه سه‌ردانه‌كه‌ی ده‌نیز بایكاڵی سه‌رۆكی پارتی گه‌لی كۆماری "جه‌هه‌په" بۆ شاری وانی كوردنشین ناڕه‌زایی زۆری لێكهوتهوه.
هه‌روه‌ها ئه‌وه‌شیان بڵاوكرده‌وه كه ناوبراو له‌كاتی سه‌ردانه‌كه‌یدا بۆ شاری وان به‌هێلكه‌و ته‌ماته بارانكردن پێشوازی لێكراو دژایه‌تی توندی ئه‌و سه‌ردانه‌ی كرا.
بایكاڵ كه به‌یه‌كێك له‌سه‌ركرده توندڕه‌وه‌كان داده‌نرێت، دژایه‌تی گه‌وره‌ی كورد‌و كه‌مینه نه‌ته‌وه‌كانی تری وڵاته‌كه‌ی دهكاتو پێشتر له‌لێدوانێكیدا ئه‌وه‌ی راگه‌یاند كه په‌شیمانه له‌وه‌ی هاوشێوه‌ی به‌عسییه‌كانی عێراق جینۆسایدی كوردی وڵاته‌كه‌ی نه‌كردووه.
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتی دیکە
بابەتە پڕبینراوەکان






