له مه‌راسیمێكی شایسته‌دا په‌رده له‌سه‌ر گڵكۆی شه‌هید عادیل رۆژهه‌ڵاتی لاده‌درێت
26/10/2010, 12:00 (GMT+1)

لێ دیسانه‌وه به‌داخه‌وه هیچمان بۆ نه‌كرا، بۆیه له‌گه‌ڵ پێشمه‌رگه‌ی دێرینی حزبی شیوعی كوردستان (هاوڕێ حه‌مه‌ڕه‌شاش) زیاتر كهوتینهخۆو به كۆمیته‌ی پارێزگای كه‌ركوكی حزبی شیوعی كوردستان‌مان راگه‌یاند كه ئێمه به‌نیازین گۆڕه‌كه‌ی شه‌هید عادیل رێكبخه‌ینه‌وه‌و ئه‌گه‌ر هاوكاریمان بكه‌ن، ئه‌وا جێگای سوپاسن، سه‌ره‌تا هاوڕێی به‌ڕێزو رۆژنامه‌نووس (شێخ سدیق) ئاماده‌یی خۆی ده‌ربڕی و به‌ڵێنی ئه‌وه‌ی پێداین كه له‌گه‌ڵ كۆمیته‌ی پارێزگای كه‌ركوك حزب قسه ده‌كات، ئه‌وه‌بوو یه‌كسه‌ر هاوڕێ ئه‌بوكاروان سكرتێری كۆمیته‌ی پارێزگای كه‌ركوكیش هاوده‌نگی خۆی ده‌ربڕی و تێكڕای تێچوونی هه‌ڵگرتنه‌وه‌ی گۆڕه‌كه‌و كاشی كردنی چوارده‌وری له ئه‌ستۆ ده‌گرن.
رۆژی دووشه‌ممه رێكه‌وتی 25/10/2010 له مه‌راسیمێكی شایسته‌دا له گۆڕستانی گه‌وره‌ی شارۆچكه‌ی پردێ و به ئاماده‌بوونی به‌ڕێوه‌به‌ری ناحیه‌و سه‌رۆك و ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌ن و نوێنه‌ری فه‌رمانگه حكومی و باره‌گا حزبییه‌كانی شارۆچكه‌كه‌و نوێنه‌ری لێژنه‌ی پردێی یه‌كێتی ژنانی كوردستان و كۆمه‌ڵه‌ی ئافره‌تانی كوردستان و رێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی، كاتژمێر (30و10) ده‌ونیوی پێشنیوه‌ڕۆ په‌رده له‌سه‌ر گڵكۆی شه‌هید عادیل لادرا.
سه‌ره‌تا دوای به‌خێرهێنانی میوانه‌كان و چه‌ند ساتێك به بێده‌نگی وه‌ستان، ئینجا چۆنیه‌تی شه‌هید بوونی شه‌هید عادیل خوێنرایه‌وه‌و دواتر هاوڕێ ئه‌بوكاروان وتارێكی پێشكه‌ش كرد‌و له كۆتایی مه‌راسیمه‌كه‌شدا هاوڕێ حه‌مه‌ڕه‌شاش سوپاسی ئاماده‌بوونی جه‌ماوه‌ری شارۆچكه‌ی پردێ و تێكڕای ئه‌و كه‌سانه كرد كه به‌شدارییان له مه‌راسیمه‌كه كرد‌و له هه‌ڵگرتنه‌وه‌ی گڵكۆی شه‌هید عادیل به‌شدارییان كرد. مه‌راسیمه‌كه‌ش له‌لایه‌ن نووسه‌ری ئه‌م چه‌ند دێڕه‌وه به‌ڕێوه‌چوو.
جارێكی دیكه‌ش داوا له دڵسۆزانی گه‌له‌كه‌مان ده‌كه‌ین كه هه‌ر كه‌سێك شه‌هید عادیل ده‌ناسێت، با كه‌سوكاره‌كه‌ی له‌وه ئاگادار بكاته‌وه كه گڵكۆكه‌ی له شارۆچكه‌ی پردێیه.
پردێ
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتی دیکە
بابەتە پڕبینراوەکان






