كادیرانی یه‌كێتی و نانبڕاوانی سنوری هه‌ولێر لێدوانه‌كانی وه‌زیری پێشمه‌رگه ڕه‌ت ده‌كه‌نه‌وه
21/01/2011, 12:00 (GMT+1)

كه‌سێك له‌و 114 نانبڕاوهی هه‌ولێر به ستانده‌ری ڕاگه‌یاند كه ئه‌وان كتابیان له‌لایه‌ن وه‌زیر شێخ جعفهرهوه بۆ كراوه كه بگه‌ڕێنه‌وه سه‌ر پیشه‌ی خۆیان پێشمه‌رگه به‌ڵام كتابه‌كه له‌لایه‌ن جێگری وه‌زیر و پارتیه‌وه ڕه‌تكراوه‌ته‌وه‌و ڕاگیراوه به‌ڵكو ته‌نیا نانبڕاوانی یه‌كێتی گه‌ڕاوه‌نه‌وه.
هه‌ندێك پێشمه‌رگه‌ی یه‌كێتیش له هه‌ولێر پێیانڕاگه‌یاندین كه زۆر كتاب له‌لایه‌ن وه‌زیره‌وه به‌مه‌به‌ستی به‌رزكردنه‌وه‌ی پله‌ی پێشمه‌رگه كراوه به‌ڵام ڕه‌تكراوه‌ته‌وه چونكه پارتی نایه‌وێت كاره‌كانی یه‌كێتی له‌ده‌ڤه‌ری هه‌ولێر ڕاییی بێت.
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتی دیکە
بابەتە پڕبینراوەکان






