عهشیرهتی زراری ، خۆپیشاندان دهکهن..
11/03/2011, 12:00 (GMT+1)

هەر لەو رۆژەدا تاكو ئێستا هێزەكانى زێرەڤانى حیماییەتى تاوانباران دەكەن كە یەك لە تاوانباران بە ناوى یاسین شێخۆ كە ئێستاش هەر لە گوندى مەموندان دادەنیشێت و حیمایەتى دەكرێت لە لایەن هێزەكانى زێرەڤانى بە ئەمرى كاكەمین نەجار بەرپرسى لقى 16 ى پارتى وە هەروەها حیمایەتى تاوانبارانى تریش دەكرێت كە لە گوندى (دێرێ) دادەنیشن لە لایەن هێزەكانى زێرەڤانى كە هەر هەمان ئەو هێزە بوون چوون بۆ سولێمانى.
وە تاوەكو ئێستاش تاوانباران بە ئارەزووى خۆیان دەسورێنەوە و نەدراونەتە دادگا ئەمەش نارەزاییەكى زۆرى دروست كردووە لەلایەن خزمەكانى زێدان زرارى و عەشیرەتەكەى بۆیە بە نیازن رێپێوانێك ساز بكەن بۆ بەردەم پەرلەمانى كوردستان لەم رۆژانەدا كە هەرچى زووە تاوانبارن دەسگیر بكرێن و بدرێنە دادگا ئەگەر نا هەر هەموویان هەلوێست وەردەگرین.
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتی دیکە
بابەتە پڕبینراوەکان






