عومه‌ر فتاح نه‌سریه‌ی سه‌نته‌ری ڕۆشنبیری گۆران نادات چونکه سه‌رۆکه‌که‌ی سه‌ر به باڵی ڕیفۆرمه.
06/02/2009, 12:00 (GMT+1)

هه‌ورامان و هتد) سه‌رچاوه‌یه‌کی هه‌واڵ له کوردستانه‌وه پێ ی ڕاگه‌یاندین که هه‌ڵسوراوانی سه‌نته‌ری ڕۆشنبیری گۆران بۆ دووه‌مین جار چووه‌ته لای عومه‌ر فه‌تاح و داوای نه‌سریه‌ی سه‌نته‌ره‌که‌یانی لێ کردووه ئه‌ویش له‌وه‌ڵامدا پێ ی ووتوه ده‌بێت پاکانه له گرده‌که بکه‌یت ئینجا نه‌سریه بۆ سهنتهرهکهت سه‌رف ده‌که‌ین مه‌به‌ستی وازهێنانی بووه له باڵی ڕیفۆرم . هه‌مان سه‌رچاوه‌ی هه‌واڵ پێ ی ڕاگه‌یاندین که‌وا سه‌نته‌ری ڕۆشنبیری ساداتی پیر خدری جگه له‌وه‌ی مانگانه نه‌سریه‌ی خۆیان وه‌رده‌گرن پارچه‌یه‌ك زه‌ویان له ته‌نیشت ڕادیۆی نه‌وا وه‌ر گرتووه‌و به ته‌مان بۆیان بکه‌ن به باره‌گا بۆ سه‌نته‌ره‌که‌یان. یه‌کێتی و به‌رپرسه‌کانی جگه له‌و هه‌موو نا عه‌داله‌تیه‌ی که له‌نێوان تاکه‌کانی جه‌ماوه‌ری کورددا ده‌یکه‌ن ته‌نانه‌ت مامه‌ڵه‌کردنیان له‌گه‌ڵ هۆزو عه‌شیره‌ته‌کانی کوردستاندا له‌سه‌ر بنه‌مای پاشکۆبوون و وه‌لا بوونه بۆ یه‌کێتی نه‌وه‌ك له‌سه‌ر بنه‌مای خزمه‌ت کردن له بواری فه‌رهه‌نگ و ڕۆشنبیری و پێشخستنی کۆمه‌ڵگادا.
/سوید
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتی دیکە
بابەتە پڕبینراوەکان






