بەپەلە داوای ئازادكردنی خەتیب دیجلە دەكرێت
25/06/2011, 12:00 (GMT+1)

لە سەر ناوی ڕێكخراوی بەرگریی نێودەوڵەتی سكرتێری ئەو ڕێكخراوە ویداد ئاكرێیی، جەخت لە سەر ئەوە دەكاتەوە كە دیجلە لە لایەن ملیۆنان كەسەوە هەڵبژێردراوە كە چاوەڕوانیان لە پاڵێوراوانیان هەیە، بكەونە گفتووگۆو دانوستاندن، بۆ دۆزینەوەی بنەمای بەرژەوەندیی هاوبەش، كە بتوانێ كۆتایی بەم ئازاری كەمینەیە بهێنرێ كە بێبەرە لە مافی یەكسان و دادپەروەری و دەڵێ: لە ئەنجامدا دەبێ بتوانن سوێندی خۆیان بخۆن و نوێنەرایەتیی دەنگدەرانیان لە پەرلەماندا بكەن. ئەو بڕیارە سیاسی و كەیفییە بەتاڵ بكرێتەوە.
ڕێكخراوی بەرگریی نێودەوڵەتی لە هەمان چواچێوەی كەمپینێكدا بانگەوازی ئاراستەی سكرتێری گشتیی نەتەوەیەكگرتووەكان بان كی موون، كۆمیساری باڵای مافی مرۆڤی نەتەوەیەكگرتووەكان، سكرتێری گشتیی كۆمیسیۆنی ئەوروپا و كۆمیسیاری مافی مرۆڤی كۆنسەی ئەورووپا دەكات، داوا لە سەرۆكی دەستەی باڵای هەڵبژاردنی توركیا بكەن، ڕێگە بە پارلەمانتەر خەتیب دەیجلە بدات، لە پارلەماندا سوێند بخوا و نوێنەرایەتیی دەنگدەرانی بكات. ڕێكخراوەكە هەروەها داوا لە مافپەروەران و هەر تاكێك دەكات، بابەتی كەمپینەكە واژۆ بكەن.
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتی دیکە
بابەتە پڕبینراوەکان






