بیرلسكۆنی به پێدانی به‌رتیل تۆمه‌تبار ده‌كرێت
12/03/2013, 12:00 (GMT+1)

ئێمە دلنیاین ئەم سێناتۆرە مافیایە بەرتیلێكی زۆری لە مەسعود بارزانی وەرگرتووە كە پارەی قوتی خەلكی كوردستانە و بۆ مەرامی شەخسی و نارجیزی بنەمالەی گەندەل و مافیای بارزانی خەلاتی درۆزنانە و بێشەرمانەی، لە سیناریۆیە ئابڕوبەرەكان بەخشیە مەسعود بارزانی، ئێمە لە كوردستانپۆست بەدواداچون بۆ ئەم پەیوەندیە مافیاییەی مەسعود و دێگرێگۆری دەكەین و دلنیایین تەنها مەسەلەی كاتە، ئەمڕۆ نا بەیانی ئاشكرادەبێت بنەمالەی مافیای مەسعود چەند ملیۆن دۆلار و یوڕۆیان داوە بە دۆستە ئازیزەكەیان لە ئیتالیا و چەند ملیۆن یان ملیارد دۆلار پارەیان لە ئیتالیا خستۆتەكار یان "سپی"یان كردۆتەوە.
ئەمەش لینكی هەوالەكەی سبەی:
http://www.sbeiy.com/Detail.aspx?id=17662&LinkID=7
بیرلسكۆنی به پێدانی به‌رتیل تۆمه‌تبار ده‌كرێت
(سبەی):
سەرۆک وەزیرانی پێشوی ئیتاڵیا به‌پێدانی به‌رتیل له‌كاتی هه‌ڵبژاردنه‌كانی رابردوی ئه‌و وڵاته‌دا به سیناتۆرێكی ئه‌و وڵاته تۆمه‌تبار ده‌كرێت.
ده‌زگای هه‌واڵی (ئینسا)ی ئیتاڵی بڵاویکردەوە کە سێرجیۆ دی گریگۆزیو، سیناتۆری پێشوی ئیتاڵیا له‌به‌رده‌م دادوه‌راندا دانیناوە به‌وه‌رگرتنی بڕی دو ملیۆن یۆرۆ لە سیلڤیۆ بیرلسكۆنی سەرۆکی هاوپه‌یمانی راستی ناوه‌ڕاست کە بەشداری هەڵبژاردنی رابردویان کرد.
ئەو سیناتۆرە لەبەردەم دادگای شاری رۆمادا، ره‌تیكرده‌وه ئه‌و بڕه پاره‌یه‌ی بۆ گۆڕینی هەڵوێست و ده‌نگدان وەرگرتبێت بە کوتلەی هاوپه‌یمانی راستی ناوه‌ڕاست بەسەرۆکایەتی بیرلسکۆنی.
هاوکات داواکاری گشتی له ناپۆلی گومانی لهوتەی ئەو سیناتۆرە هەیەو ئاماژەی بەوەداوە، له‌كاتی وه‌رگرتنی ئه‌و بڕه پاره‌یه‌دا، ناوبراو له‌كوتله‌ی چه‌په‌كانی ئه‌و وڵاته جیا بۆته‌وه‌و چوه‌ته ریزی راستڕهوەكان.
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتی دیکە
بابەتە پڕبینراوەکان






