خۆپیاشاندانی ناڕازیانی خهڵکی کوردستان بۆ بەردەم باڵوێزخانەی USA
13/04/2011, 12:00 (GMT+1)

هەڵسووڕاوانی کارەکە لەهەر یەکەیان بەدەوری خۆیان قسە و باسیان لەبارەی دۆخی و گۆڕانکاری و هاوکێشە سیاسییەکانی ناوخۆی وڵاتەوە کرد و پێیان داگرت لەسەر ئەوەی چۆن لەوێ دەسەڵات داماوە بەدەست خەڵکەوە دەبێت لێڕەیش هەموو دنیایان لێ تێبگەیەنن کە چەند دژ بەخواستی جەماوەری هەرێمن.
جێی سەرنجە کەسێکی خەڵکی هەولێر کە تازە لەوێوە هاتبووە، باسی چەند گۆشە لەهەڵسووکەوتی ناشیرینی پیاوەکانی حیزبەکەی بارزانی کرد، ئاستی تووڕەی خەڵکە قارەمانەکەی ئەو شارە چەند بەرزە و لەئانوساتدایە بتەقێتەوە.
لەکۆتاییدا یاداشتنامەیەکیان بە هۆی یەکێک لە کارمەندانی باڵوێزخانەوە بەرز کردەوە. ئەوان پەیمانیاندا کە هەوڵ ئەدەن لەڕێی سەروخۆیانەوە حیزبەکەی بارزانی بخەنە ژێر فشارەوە. سەرئەنجام کارەکە بەسەرکەوتووی کۆتایی هات.
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتی دیکە
بابەتە پڕبینراوەکان






