زیندانیانی په‌كه‌كه له سلێمانی باجی ئۆجه‌لانیان دا
10/12/2009, 12:00 (GMT+1)

له به‌رامبه‌ر ئه‌و هه‌ڵوێسته‌ی ده‌سته‌لاتدارانی باشوور وته‌بێژی په‌كه‌كه (ئه‌حمه‌د ده‌نیز) له لێدوانێكیدا بۆ ستانده‌ر وێڕای پشتڕاستكردنه‌وه‌ی هه‌واڵه‌كه ناوبراو ڕایگه‌یاند: ئه‌م زیندانیانه داوایان كردووه كه ڕه‌وشی ته‌ندروستی ئۆجه‌لان باش بكرێت و گه‌لی كورد له باشور هه‌ڵوێستی خۆیان نیشان بده‌ن دژ به توركیا وه پێویسته به‌رامبه‌ر به‌و قه‌زیه‌یه بێده‌نگی هه‌ڵنه‌بژێردرێت.
ده‌نیز له درێژه‌ی وته‌كانیدا وتی " زیندانیان داوای هه‌ڵوێستیان له حكومه‌تی باشور كردبوو به‌ڵام ئه‌م هه‌ڵوێسته‌ی زیندانیانی په‌كه‌كه له سلێمانی بوو به‌هۆی ئه‌وه‌ی سزا بدرێن و بخرێنه ژووری تاكه كه‌سیه‌وه، ده‌نیز وتشی : ده‌بێت حكومه‌تی هه‌ڵوێستی زیندانیان وه‌كو دوژمنایه‌تی خۆی سه‌یر نه‌كات.
شایانی باسه زیندانیانی په‌كه‌كه له ساڵی ڕابردووش به‌هۆی هه‌وڵدان بۆ ده‌ربازبوون له‌م گرتووخانه‌یه خرابوونه ژووری تاكه كه‌سیه‌وه..
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتی دیکە
بابەتە پڕبینراوەکان






