بەلاغی كۆتایی كۆنفرانسەكەی پەرلەمانی ئەوروپا سەبارەت بە كۆمەڵكۆژی كوردان لە درسیم
21/11/2009, 12:00 (GMT+1)

لە بەشێك لە داخوازیەكانی بەشداران لە كۆماری توركیا ،بەم شیوەیە ریز كراوە:
-كۆماری توركیا دەبیت لەگەڵ رابردووی خۆی دا ڕووبەڕوو ببێتەوە.بۆ ئەوەش دەبیت ئارشیفەكان ئاشكرا بكرین.پێویستەكان بەرپرسیاری یاسایی نیونەتەوەیی لەبەرامبەر كۆمەلكوژیەكەدا بگیرێنە بەر.
-دەبێت چارەنوسی مندالانی كچ كە لە كاتی كۆمەلكوژیەكە دا لە بنەمالەكانیان سەندران،ئاشكرا بكریت.
- بنەماڵەی سەیدا ڕەزا لە شوێنی گۆڕەكەی خۆی و كوڕەكەی ئاگادار بكرێنەوە.
-جەهەپەش بە هۆی پێشنیاری كۆمەلكوژكردنی كوردان ،لە سوسیال ئەنتەر ناسیۆنال وەدەر بخرێت.
- دروستكردنی بەنداوەكان لە دێرسیم ڕاگیرێت.
-دەبیت ناو رەسەنەكەی دێرسیم بۆ بەگەڕێتەوە.
هەروەها لە بەڵگەكەش دا داوای دەستەبەركردنی مافە دیموكراتیەكانی عەلەویەكانیش كراوە.
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتی دیکە
بابەتە پڕبینراوەکان






