هێزه‌كانی ئاسایش چه‌ند پێشمه‌رگه‌یه‌كی حیزبی دیموكرات قۆلبه‌ست ده‌كه‌ن
21/03/2010, 12:00 (GMT+1)

سه‌رچاوه‌یه‌ك ئاگادار له‌و باره‌وه به به‌یان ـ ی راگه‌یاند: ئه‌مسال ئه‌ندامانی حدك‌و بنه‌ماڵه‌كانیان به بۆنه‌ی جه‌ژنی سه‌ری ساله‌وه چووبونه هاوینه‌هه‌واری هه‌یبه‌ت سولتان‌و له دوانیوه‌رۆی هه‌مان رۆژ له نیوان دوو پێشمه‌رگه‌ی حدك شه‌رو قره روودهداو دواتر هێزه‌كانی شاسایش ده‌رژینه شوینهكهو قۆلبهستیان ده‌كه‌ن.
سه‌رچاوه‌یه‌كی دیكه ئه‌وه‌شی خسته‌روو كه هێزه‌كانی ئاسایش له گه‌ڵ پێشمه‌رگه‌كانی حدك ده‌بێـته شه‌رو دهمهقالهیانو هه‌مان سه‌رچاوه به داخبوونی خوی له بێهه‌ڵویستی رێبه‌رانی حدك به‌رامبه‌ر به ده‌ستگیركردنی ئه‌و پێشمه‌رگانه ده‌ربری.
سه‌رچاوه‌كه ئه‌وه‌شی خسته‌روو كه به به‌رچاوی ئه‌ندامانی رێبه‌ری حدك دوو پێشمه‌رگه قۆلبه‌ست كران‌و ئه‌ندامانی رێبه‌ریی حدكیش ته‌ئكیدیان ده‌كرده‌وه نا‌بێـت ئه‌و رووداوه دزه بكاته ناو راگه‌یاندنه‌كان.
به پێی ئه‌و زانیاریانه‌ی ده‌ست به‌یان كه‌وتووه دوو پێشمه‌رگه به ناوه‌كانی ئه‌بوبه‌كر ئیسماعیلی‌و ئهبوبهكهر له لایه‌ن هێزه‌كانی ئاسایشی شاری كۆیه ده‌ستگیر ده‌كرێن.
http://beyan.info/Direje.aspx?C=Hewal&J=906
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتی دیکە
بابەتە پڕبینراوەکان






