ئــــه‌مـــــریـــكــــا نــیــگــه‌رانــــی داخــــستــنـــی ده‌تـــه‌پـــه‌یـــــه
13/12/2009, 12:00 (GMT+1)

له‌چوارچێوه‌ی كاردانه‌وه‌كان به‌رامبه‌ر داخستنی پارتی كۆمه‌ڵگه‌ی دیموكراتی كورد له‌توركیا "ده‌ته‌په" له‌لایه‌ن دادگای باڵای توركیاوه، ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا ره‌خنه‌ی توندی له حكومه‌تی ئه‌نكه‌ره گرت‌و نیگه‌رانی خۆشی له‌مه‌ڕ داخستنی ئه‌و پارته ده‌ربڕی.
به‌پێی هه‌واڵی ئاژانسه رۆژنامه‌وانیه‌كان، ئه‌مریكا ره‌خنه‌ی له‌حكومه‌تی توركیا گرتووه‌و رایگه‌یاندووه كه پێویسته هۆشیارانه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ئازادی‌و دیموكراسیدا بكات‌و هه‌وڵی پێشێلكردنی ئازادیه‌كان نه‌دات.
له‌لایه‌كی تره‌وه سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ ئه‌وه‌یان بڵاوكرده‌وه كه یه‌كێتی ئه‌وروپاش به‌هه‌مان شێوه ره‌خنه‌ی له‌توركیا گرتووه‌و داخستنی ئه‌و پارته‌ی به‌هه‌ڕه‌شه بۆ دیموكراسی وڵات له‌قه‌ڵه‌مداوه.
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتی دیکە
بابەتە پڕبینراوەکان






