سوپای ئه‌که‌په ،7 گه‌ریلا ی له دێرسیم شه‌هید کرد.
03/05/2011, 12:00 (GMT+1)

ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندن و چاپامهنی هێزه‌کانی پاراستنی گه‌ل هه‌په‌گه له سه‌ر ئۆپهراسینۆنی ئه‌رته‌شی تورک له دێرسیم که له 26ی ئا‌پریل دا ده‌ستی پێ‌کردبوو، لێدوانێکی دا و رایگه‌یاند که 7 گه‌ریلا له‌و ئۆپه‌راسیۆنه‌دا گیانیان به‌ختکردووه.
به پێی لێدوانه‌که له 26ی ئا‌پریل دا له ناوجه‌ی "پلوومووری " شه‌ڕ روویداوه و ئه‌و شه‌ڕه 2 رۆژ به‌رده‌وام بووه.
هه‌په‌گه ناسنامه‌ی ئه‌و گه‌ریلایانه‌ی که له‌و شه‌ڕه دا گیانیان به‌ختکردووه، ئاشکرا کردووه و ده‌سنیشانی ده‌کات که ئه‌وان له ماوه‌یه‌کی که‌م دا زانیاری به‌رفراوان له سه‌ر ئه‌و مژاره بۆ ڕای گشتی بڵاو ده‌که‌نه‌وه.
هه‌په‌گه له لێدوانهکای دا بانگ له هه‌موو که‌سێک ده‌کات که وه‌کوو هه‌مێشه به به‌رخۆدانی بهزن خاوه‌نداری له ته‌رمی گه‌ریلاکان بکه‌ن.
به پێی لێدوانه‌کی هه‌په‌گه ناسنامه‌ی ئه‌و 7 گه‌ریلایه‌ی که گیانیان به‌ختکردووه به‌و شێویه‌یه:"
- جانفه‌دا تۆرۆس، له دایک بووی شاری باتمانه‌وه و له ساڵی 2009 دا ته‌ڤڵی ریزه‌کانی گه‌ریلا بووه.
- رزگار ئامه‌د، له ئامه‌د له دایک بووه و له ساڵی 2009 دا ته‌ڤڵی ریزه‌کانی گه‌ریلا بووه.
- تێکۆشه‌ر ئامه‌د، له ئامه‌د له دایک بووه و له ساڵی 209 دا ته‌ڤڵی ریزه‌کانی گه‌ریلا بووه.
- زنار حه‌کاری
- زه‌رده‌شت سۆڵهان
-رۆنی ماردین
- و مونزوور ئامه
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتی دیکە
بابەتە پڕبینراوەکان






