کۆسرەت رەسوڵ کاتی خۆی داوای لە مەسعود بارزانی کردبوو، ئەگەر مرد، ئاگاداری ماڵ و منداڵەکانی بێت
07/01/2015, 12:00 (GMT+1)

مەسعود بارزانیش وای زانیوە مەبەستی لە داواکاردنی پارەیە! لە وەڵامدا کۆسرەت رەسوڵ وتوویەتی، کە نەخێر پێویستم بە پارە نییە! بەڵکو بۆ ئەوە هاتووم، دەترسم لەم سەفەری ئەمەریکادا و لە ژێر نەشتەرگرییەکەدا دەرنەچم و نەگەڕێمەوە، بۆ ئەوە هاتوومەتە لات، کە لە تۆ زیاتر متمانەم بە کەسی تر نییە، دەبێت شەرەفی ماڵ و منداڵ و خێزانەکەم بپارێزیت.
مەسعود بارزانیش داوای چاکبوونەوەی بۆ کردووە و وتویەتی: چیم لە توانادا بێت بۆتانی دەکەم.
پەیامنێرمان لە کۆتایی ناردنی ئەم هەواڵەدا دەڵێت: جێگای سەرسوڕمانە کەسێکی وەک کۆسرەت رەسوڵ داواکارییەکی ئاوای لە مەسعود بارزانی کردبێت! لە کاتێکدا لە هەموو ژیانییدا مەسعود بارزانی بە تەنگ پاراستنی شەرەف و کەرامەتی گەلی کورددا نەهاتووە، وەکو لە رووداوەکانی شەنگالیشدا دەردەکەوێت، ئەو وەکو سەرۆکی هەرێم نەیتوانیوە پارێزگاری لە شەرەفی ژن و کچانی شەنگال بکات، تا ئیستاش، بە رەسمی نەیتوانی بە دواداچوون لەسەر ئەو ژن و کچانە بکات، و هەوڵی هێناوەیان بدات و بە پارە بیانکڕێتەوە کە پاش راکردنیان لە شەنگال، شەرەفی بەشێک لە گەلی کوردی خستە بەردەستی داعش، چۆن کۆسرەت رەسوڵ لە رابردوودا شەرەفی خاو خێزانی خۆی داوەتە دەست کەسێکی خائین و خۆفرۆشی وەک مەسعود بارزانی، وا رووداوەکانی ئەم دواییە، ئەوەیان سەلماند، کە سەرۆکی هەرێمی کوردستان، ئەوەی کە لێی تێنەگەیشتووە، چۆن دەتوانرێت لێی داوابکرێت و بۆ خەڵکی دیکەی دەستەبەر بکات!؟
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتی دیکە
بابەتە پڕبینراوەکان






