ئێواره‌یه‌کی ناڕه‌زایی له به‌رانبه‌ر چه‌واشه‌کارییه‌کانی لیژنه‌ی به‌ناو لێۆلکۆڵینهوه له شاری یۆتۆبۆری ڕێکده‌خرێت
17/09/2010, 12:00 (GMT+1)

وه‌ک لای هه‌مووان ئاشکرایه که لیژنه‌ی بهناوڵیکۆڵێنهوه که له لایه‌ن پارتییه‌وه درووستکرابوو بۆ لێکۆڵینه‌وه له‌که‌یسی ڕۆژنامه‌نووس سه‌رده‌شت عوسمان، چۆن به‌ناوی یاساوه حکومه‌ته‌وه که‌وتنه سازدانی سیناریۆ و چه‌واشه‌کاری.
بۆ وه‌ستانه‌وه له‌به‌رانبه‌ر ئه‌م چه‌واشه‌کاریه، ئیواره‌یه‌کی ناڕه‌زایی له شاری یوتۆبۆری/ سوید ڕێکده‌خرێت، له‌م ئێواره‌یه‌دا به‌کر عوسمان (ئارام عه‌لی) برای رۆژنامه‌نووسی گیانبه‌ختکردوو سه‌رده‌شت عوسمان ئاماددهدهبێت.
ئاماددهبوونمان و کۆبوونه‌وه‌مان له‌ده‌وری یه‌کتر نیشانده‌ری جدیبوونمانه له داکۆکی له ئازادی ڕاده‌ربڕین له کوردستان و وه‌ستانه‌وه له‌به‌رانبه‌ر ملهوڕییه‌کانی ده‌سته‌ڵات له دژی خه‌ڵکی کوردستان له‌ژێر ناوی به‌زاندنی هێڵه سووره‌کانیان.
رێکه‌وت: دووشه‌ممه 20 ی سێپتێمبه‌ر
کات: 5 تا 7 ی ئێواره
شوێن: لۆکا‌ڵی هاوپشتی Stigberglidin 18
کۆمیته‌ی سه‌رده‌شت عوسمان بۆ داکۆکی له ئازادی
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتی دیکە
بابەتە پڕبینراوەکان






