<

جه‌ماوه‌ری کفری جاویان به‌ په‌رله‌مانتاران ده‌که‌ویت

01/01/2010, 12:00 (GMT+1)
له‌ژێر دروشمى ((كورسیه‌كانى په‌رله‌مان, له‌نێوان خزمه‌تكردنی خه‌ڵك و حیزب و په‌رله‌مانتاران خۆیاندا) ،پاش نیوه‌رِۆى دوێنێ پێنچ شه‌ممه‌ فراكسیۆنى یكگرتووى په‌رله‌مانى كوردستان له‌ سه‌ر بانگهێشتى سه‌نته‌رى گه‌شه‌پێدانى چالاكى لاوان بوونه‌ میوانى شارى كفرى و له‌ گه‌ڵ دانشتوانه‌كه‌یدا كۆبوونه‌وه‌. له‌ نێوان جه‌ماوه‌ره‌ت و نوێنه‌رتى فراكسیۆنى یه‌كگرتوو گفتوگۆیه‌كى زور كراو بیرورِاكان ئاڵ و گۆرش كران.

لای خۆیانه‌وه‌ ئاماده‌بووان سوپاسى هاتنى نوێنه‌ران فراكسیونى یه‌كگرتوویان كردوو ئومیده‌وار بوون فراكسیۆنه‌كانى دیكه‌ى په‌رله‌مان هاوشێوه‌ى فراكسیۆنى یه‌كگرتوو هه‌نگاوى هاوشێوه‌ بنێن .

په‌رله‌مانتارانى یه‌كگرتوو (حمه‌ سه‌عید و به‌یان خان) له‌ پاش كۆیگرتن له‌ داخوازیكانى خه‌ڵكى شاره‌كه‌ په‌یمانیان پێیاندا كه‌ داخوازیكانیان بگه‌ینن به‌ جێگاى خۆى.
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست