لەشاری دووزخورماتوو لەدایكبوونی رێبەری گەلی كورد پیرۆز كرا
04/04/2010, 12:00 (GMT+1)

رۆژی رابردوو، واتا 4-4- 2010 رێكخستنەكانی پارتی چارەسەری دیموكراتی كوردستان لەشارۆچكەی دووزخورماتوو بە چاندنی 61نەمام لە گەرەكی ڕزگاری لەنێوان رێگای سەرەكی شارەكەدا و بەبڵاوكردنەوەی شیرینی لەنێو گەل دا و بڵاوكردنەوەی بەیاننامەی ئەنجوومەنی ژنانی ئازادی پارتی چارەسەری دیموكراتی كوردستان لەنێو جەماوەری شارەكەدا، رۆژی لەدایكبوونی رێبەری گەلی كورد، رێبەرئاپۆیان پیرۆز كرد.
جێگای ئاماژە پێكردنە، جەماوەری شارەكە بەكەیفخۆشییەوە، دەیانڕوانییە، كاروبارەكانی چالاكیی نەمام چاندن لەم رۆژدا و بەخۆشحاڵێكی زۆرەوە پێشوازی لەهەڵمەتەكەی رێكخستنەكانی پارتی چارەسەری دیموكراتی كوردستانیان لەشارەكەدا كرد.
هاوكات لە چالاكییەكەدا، وێنەی رێبەری گەلی كورد راكرابووو وێنەی رێبەرئاپۆیان لەنێو جەماوەری شارەكەشدا، بڵاوكردەوە.
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتی دیکە
بابەتە پڕبینراوەکان






