خۆپیشانداێك له سویسرا دژ به حوکمی له‌سێداره‌دانی 13 زیندانیی سیاسیی کورد و قه‌ده‌غه‌کردنی بریاری له‌سێداره‌دان له ئێران‌دا
09/11/2009, 12:00 (GMT+1)

خۆپیشاندانه‌كه به گوتنه‌وه‌ی دروشم به زمانه‌كانی كوردی و فارسی و ئه‌ڵمانی و به‌رزكردنه‌وه‌ی وێنه و پۆسته‌ری ئه‌شكه‌نجه‌دراوان و زیندانییان، به شێوازێكی ڕێك‌وپێك و شارستانییانه به‌ڕێكه‌وت، كه سیاسه‌ت و ڕه‌فتاره‌كانی رژێمی ئیسلامی ئێرانی‌یان له قاوده‌دا و ڕسوا ده‌كرد. پاش گه‌یشتنی بۆ به‌رده‌م باڵوێزخانه‌ی ئێران، نوێنه‌رانی خۆپیشانده‌ران وتار و په‌یامه‌كانییان خوێنده‌وه، په‌یامی خۆپیشانده‌ران به زمانی فارسی له لایه‌ن دكتۆر موشههیدی و به زمانی كوردی له لایه‌ن مامۆستا عه‌زیز ئه‌حمه‌دی و به ئه‌ڵمانی له لایه‌ن هیوا ناسیح ه‌وه خوێنرانه‌وه، كه باس له ڕه‌وشی ئێستای زیندانییانی ئێران به گشتی و كوردستان به تایبه‌تی كرا بوو وه داواكاری خۆپیشانده‌رانی له خۆگرتبوو. پاشان په‌یامی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران له‌لایه‌ن ئازاد حوسێنزاده و وتاری حزبی کۆمۆنیستی ئێران کۆمه‌ڵه پێشكشه‌ش كران.
پاش نزیكه‌ی دوو سه‌عات خۆپیشاندانه‌كه سه‌ركه‌وتووانه كۆتایی هات..
چاودیری کوردۆساید چاک / کۆمیته‌ی سویسرا
حزبی دیموکراتی کوردستان / کۆمیته‌ی سویسرا
8.11.2009
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتی دیکە
بابەتە پڕبینراوەکان






