شاری ئامەد لە رۆژێكی مێژوویی دا نوێنەرە راستەقینەكانی خۆی لەئامێز گرت
14/12/2009, 12:00 (GMT+1)

پۆلیسی دەوڵەتی تورك لە ئامەد لە ئامەد ویستی پێشوازیەكە ئاستەنگ بكات، هەر بۆ ئەوەش رێیان لە ڕێگاكان گرت و فرۆكەی ئیف 16 بە سەر شارەكەدا بە نزمی دەسوڕایەوە. بەڵام هەوڵەكانی پۆلیسی دەوڵەتی تورك بێ ئەنجام بوو. دوای ئەوی كە پەرلەمانتاران لە فرۆكەخانە دابەزین دەیان هەزار ئامەدی بە وتنەوەی دروشمی وەك ئامەد سەربەرزە بە ئێوەوە، ستەم ناتوانێ چاوترسێنمان بكات وتەوە. پەرلەمانتاران بە كاروانێكی مەزن چونە شارو بۆ سڵاوكردن لە گەل بە شاردا گەڕان.
رێیەكی سێ كیلۆمەتر بۆ ماوەی سەعاتێكی خایاند بەهۆی قەرەباڵغی پێشوازی گەل لە پەرلەمانتاران. لە نێو جەماوەرەكدا بە زۆر خوێندكاری خویندنگەكان و زانكۆ و جەماوەرێكی زۆر لە نێو پێشوازیكاران دا بوون. كاسبكارانیش بۆ پشێوازی لە پەرلەمانتاران دەرابەی دوكانەكانیان دادایەوە. لەبەرامبەر دۆخەكە ئەحمەد تورك وتی ئەم گەلە جارێكی تر نیشانی دا كە شایانی ئەوەن كە مرۆڤ لە تێكۆشانیان لە پێناودا بكات و قوربانیان بۆ بدا.
پەرلەمانتارانی دەتەپە لە بەردەم بارەگای دەتەپە لە ئامەد بە پۆستەی ئۆجەلان، ئاڵای كەجەكە و دروشم وتنەوە پێشوازیان لێكرا.
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتی دیکە
بابەتە پڕبینراوەکان






