نوری مالیكی كۆمپانیاكانی میلله‌تی پارتی و(قه‌یوان)ی یه‌كیتی خسته لیستی ڕه‌شه‌وه
17/05/2012, 12:00 (GMT+1)

ئه‌مرۆ سه‌رچاوه‌یه‌ك له سیروان ئه‌بو به‌كر به ڕێوه‌به‌ری گشتی نه‌وت و كانزاكان له وه‌زاره‌تی سامانه سروشتیه‌كان، ئاشكرایكرد كه نوری مالیكی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراقی هه‌ردوو كۆمپانیای (میلله‌ت و قه‌یوان)ی پارتی و یه‌كێتی كه تایبه‌تن به قاچاخچییەکانی نه‌وتی هه‌ریمی كوردستان و به تاڵانبردنی نه‌وتی كوردستان بۆ ناو ئێران و توركیا و شوێنه‌كانی دیكه، كه داهاته‌كه‌ی ده‌چێته گیرفانی هه‌ردوو بنه‌ماڵه‌ی بارزانی و تاڵه‌بانییه‌وه، خسته لیستی ره‌شه‌وه.
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه باسی ئه‌وه‌ی كرد، كه شێخ باز نوێنه‌ری نێچیره‌ڤان بارزانییه له كۆمپانیای میلله‌ت به ئاشكرا نوری مالیكی ناوی هێناوه كه یه‌كیك بووه له پیاوه‌كانی به‌عس و شه‌ریكی عوده‌ی كوری سه‌دامی له‌ناوچوو ئه‌مرۆ بۆته شه‌ریكی نێچیره‌ڤان بارزانی.
هه‌روه‌ها سه‌رچاوه‌كه باسی ئه‌وه‌شی كردووه كه له نووسراوی لیسته ره‌شه‌كاندا ئاماری(6) ملیار دۆلار نووسراوه كه هه‌ردوو كۆمپانیای تاڵه‌بانی و بارزانی له قاچاخچیتی نه‌وت و به‌تالانبردنی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان به ده‌ستیان هیناوه.
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتی دیکە
بابەتە پڕبینراوەکان






