ئەندامی مەكتەبی سیاسی یه‌کگرتووی ئیسلامی: نەوشیروان مستەفا بە سەرۆكی هەرێمی كوردستانی گوتووە "تۆ كەسێكی ئەمینی، دەستێكی ئەمینی و پیاوێكی �
11/02/2013, 12:00 (GMT+1)

ئه‌مڕۆ 11/ 2/ 2013 تۆفیق كەریم، ئەندامی مەكتەبی سیاسی كۆمەڵی ئیسلامی كوردستان، له لێدوانێکدا بۆ سایتی رووداو ئه‌و هه‌واڵه‌ی کوردستانپۆستی دهمڕاستکردهوه، که لە سەر مەسەلەی دەستوور قسه ده‌کات، گوایه گۆڕان روونكردنەوە دەداتە كۆمەڵ و یەكگرتوو.
رووداو ده‌نووسێت، که ئەندامێکی مەكتەبی سیاسی یەكگرتوو ئەوەشی روونكردەوە کە لەو كۆبوونەوەیەدا نەوشیروان مستەفا بە سەرۆكی هەرێمی كوردستانی گوتووە "تۆ كەسێكی ئەمینی، دەستێكی ئەمینی و پیاوێكی دڵسۆزی".
ئه‌مه قسه‌یه‌ی نێو کۆبوونه‌وه چوار قۆڵییه‌که ده‌قا و ده‌ق ئه‌و هه‌واڵه‌که‌ی کوردستانپۆست
ده‌مڕاست ده‌کاته‌وه، که باش چه‌ند کاتژمێرێک به کوردستانپۆست راگه‌یه‌ندرا و بڵاومان کرده‌وه. کوردستانپۆست جارێکی دیکه سه‌لماندی که سه‌رچاوه‌ی هه‌واڵه راسته‌کانه و هه‌میشه هه‌واڵی راست و دروستی شاراوه، که به‌رپرسان و ده‌سه‌ڵاتداران نایانه‌وێت بچێته ده‌رێ، ئێمه له کاتی خۆیدا به گه‌رم و گوڕی بڵاویان ده‌که‌ینه‌وه.
بۆ خوێندنه‌وه‌ی قسه و لێدوانه‌کانی تۆفیق كەریم، ئەندامی مەكتەبی سیاسی كۆمەڵی ئیسلامی كوردستان کلیکی ئه‌م لینکه‌ی خواره‌وه بکه:
http://rudaw.net/kurdish/index.php/raport/20776.html
بۆ خوێنده‌وه‌ی هه‌واڵه‌که‌ی پێشووتری کوردستانپۆست کلیکی ئه‌و لینکه‌ی خواره‌وه بکه:
http://www.kurdistanpost.com/view.asp?id=12695c2c
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتی دیکە
بابەتە پڕبینراوەکان






