کوردستانپۆست پیرۆزبایی لە بردنەوەی یەکەم دادگایی (ڕۆژ تی ڤی) دەکات
19/10/2010, 12:00 (GMT+1)

کاتژمێری نۆ دادگا دهستی به کاری خۆی کرد، لە کۆتایدا کەیسەکه بە قازانجی ڕۆژ تی ڤی شکایهوه، به دوایدا دانیشتنی دادگا تەواو بوو.
شایانی باسه هەرچی پارەی (ڕۆژ تی ڤی) که له بانکدا هەبوو، لەلایەن دوڵەت و پۆلیسی دانیمارکییهوه بلۆک کرابوو، بەڵام بەبردنەوەی ئەم دانیشتنە، پارەکە ئازاد کرا و جارێکی تر (ڕۆژ تی ڤی) سەلماندنی کە ئەو فشارەی دەکرێتە سەری فشارێکی سیاسییە، نەک یاسایی، هەمووشی لە ژێر سیاسەتی تورکیادا بەڕێوە دەچێت.
کوردستانپۆست وێڕای پیرۆزبایی لە (ڕۆژ تی ڤی) ، سوپاسی ئەو کوردانەش دەکات، که به دهنگ بانگهوازی کهمپینهکهی کوردستانپۆستهوه هاتبوون، زۆربهیان به هۆی ئهوهشهوه چووبوون بۆ دانیمارک و ناڕهزایی وپشتگیریی خۆیان بۆ رۆژ تیڤی پیشان دابوو.
کوردستانپۆست/ دانیمارک
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتی دیکە
بابەتە پڕبینراوەکان






