پارتی له دانیمارک و له رێگای هێمن ههورامییهوه ویستیان، یادی تیرۆرکردنی سهردهشت لهبیربهرنهوه!
04/05/2013, 12:00 (GMT+1)

دوای قسە و باسەکانی کاك هێمن، پشویەکی کورت و دەرگای پرسیار و وەڵام کرایەوە، من سێهەم کەس بووم، هەرچەندە لەسهر قسەکانی دەیان پرسیارم لا گەڵاڵە بوو بوو، بەڵام بۆ من گرنگ بوو، باسی تیرۆرکردنی سەردەشت عەوسمان بورێژێنم... هەرچەندە بەرپرسی پارتی لە دانیمارک، کاک موسا سەرەتا ئەوەی ڕاگەیاند، کە دەبێت، پرسیارەکان لەسەر هەمان تەوەرەی قسە و باسی هێـن هەورامی بێت، بەڵام من پرسیاری ئەوەم لێکرد، ئایا دەزانیت ئەمڕۆ چ رۆژێکە کە تۆ لێرەیت، ئەمڕۆ ڕۆژی ڕفاندنی سەردەشت عەسمانی هاورێمە، کە پارتی بە نوێژی نیوەڕۆ لەبەردەم زانکۆ فڕاندنی و داوتر شەهیدیان کرد، پاشان لەسینارۆیەکدا کردیانە تیرۆریست، من ئەوەشم بە هیێمن هەورامی ووت: تۆ ئازادی وەڵام ئەدەیتەوە یان نا، هەر لە ئیستاوە، وەڵامئ ئەوەم قبوڵ نییە کە بڵێیت گوایه سەردەشت لهسەر مهسهلهی ناموس شەهید کرا، چونکە هەرکەسێک بابەتەکهی سەردەشت بخوێنێتەوە، دەزانی ئەو مەبەستی چی بووە.
پرسیاری دووهمیش دەربارەی ئەوە بوو، ئایا پارتی دۆڕان قبوڵ دەکات، یاخود مەسعود بارزانی قبوڵێتی کەسێکی تر سەرۆکی بێت!؟
بۆ خۆدزینهوه هێمن ههورامی خۆی له گێلی دا، که گوایه نازانێت ئهمڕۆ رێکهوتی رۆژی تیرۆرکردنی سهردهشت عوسمانه، منیش ئهوهم بۆ ڕاست کردوە، وتم، ئەمڕۆ ڕۆژی رفاندکەیەتی. هەڵبەتە ئەو نکوڵی لەوە دەکرد کە پارتی کارێکی لەم جۆر قێزونەی کردبێت.
پاش وەڵامەکانی من برادەرانی گۆڕان ههڵسان و به ریز تهوقهیان لهگهڵ هێمن ههورامییدا کرد، منیش هۆڵهکهم جێهێشت، نازانم ئاخۆ دواتر کەسیکی تر ههبوو ڕەخنەیان لێ بگریت، شایەنی باسە، زورەبەی ئامادە بوان لە دۆست و ئەندامەکانی خۆیان بوون، چهند کهسێک له حیزبەکانی کوردستانی ڕۆژهەڵات لەوێ بوون.
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتی دیکە
بابەتە پڕبینراوەکان






