<

پارتی 150 هه‌زار ده‌نگی له‌ هێزی سپیلک دا ته‌زویرکردووه‌

05/05/2014, 12:00 (GMT+1)




سەرچاوەیەك لە فەرماندەیی (سپیلك) ی پارتی به‌ کوردستانپۆستی ڕاگەیاند كە تەنها لەو فەرماندەیی یە (5,000) پێنچ هەزار دەنگ تەزویر كراوە لەم هەڵبژاردنە ، ئەوەش لە ڕێگای پێشمەرگەكانی ئەو فەرماندەییەوە كە هەر پێشمەرگەیەك (3) جار دەنگی داوە ، بەم شێوەیە تەنها لەڕێگای دەنگدانی هێزەكانی خۆیانەوە لە ڕۆژی دەنگدانی تایبەتدا توانیویانە (150,000) سەدوو پەنجا هەزار دەنگ تەزویر بكەن .
 ئەم ژمارەیەش لە هەردوو پارێزگای هەولێر و دهۆك دابەشكراوە ، وە هەمان سەرچاوە  ڕاگەیاند كە ئاوارەكانی موسل لە هەردوو شاری دهۆك و هەولێر دووجار دەنگیان داوە .
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست