مەلا بەختياریش لەناو یەکێتییدا خەریکی کوتلە دروستکردنە..!
26/12/2014, 12:00 (GMT+1)

ئێستا زۆرێك لە ئەندامانى سەركردايەتى و ئەنجومەنى ناوەند و كاديرانى ناو ئۆرگانەكان هەستيان بەوە كردوە كە ئاگرى ژێر كايەكە مەلابەختيار و شانازى ئيبراهيم ئەحمەدن، بەڵام بەهۆى ئەوەى شاناز لە لەندەنە و لە رووداوەكان دورە دەوروكاريگەرى كەمترە، بەڵام هەرچى مەلا بەختيارە، لێپرسراوى دەستەى كارگێري مەكتەبى سياسيە و دەيان بڕيارى بەناوى مەكتەبى سياسيەوە دەركردەوە لەقازانجى كۆمەڵێك كەس و پلەى سەدان كاديرى بەرزكردۆتەوە تا ئامادەيان بكات بۆ كۆنگرەى داهاتوى يەكێتى و بەقازانجى باڵێك بەكاريان بهێنێت، هەروەها ئێستا خودى خۆى بەياننامەى مەكتەبى سياسى دەنوسێت و بەشێكى زۆرى ئەندامانى مەكتەبى سياسى پێشوەخت ئاگادار نين وەك هاووڵاتيەكەى ئاسايى ئەوانيش بەياننامەكە لەدەزگاكانى راگەياندنەوە گوێ بيست دەبن، نمونەش دەركردنى بەياننامەى مەكتەبى سياسى بوو لەسەر ناردنى چەك بۆ كۆبانێ پاشان چەندين كاردانەوەى بەشوێن خۆيدا هێناو ديارترينيان وەڵامدانەوە سەرۆكايەتى هەرێم و كۆسرەت رەسوڵ بوون.
ئێستا مەلابەختيار بەرووكەش خۆى كردۆتە جەنگاوەرى ئاشتى و پەيجەكانى نزيك خۆى كە ئاسۆ خانەقينى كوڕى خوشكى سەرپەرشتى دەكات، پەيتا پەيتا ئەم دەستەواژەيە بڵاودەكەنەوە و واپيشان ئەدەن، كە ئەوە مەلابەختيارە زامنى تەبايى ناو يەكێتى يە، بەڵام
لەسەر ئەرزى واقيع شتەكان تەواو پێچەوانەن و ئێستا مەلابەختيار دەستى بەسەر هەريەكە لە (دەستەى كارگێرى مەكتەبى سياسى و مەكتەبى ناوەندى راگەياندن و مەكتەبى رێكخراوە ديموكراتيەكان و مەڵبەندى گەرميان و خانەقين)دا گرتووە و بەرپرسي يەكەم و ئاخير خۆيەتى و بەميزاجى شخسى خۆى خەريكى فراوانكردنى دەسەڵات و نفوزى خۆيەتى، هەركاديرێك لەباڵەكەى خۆى نەبێت لاى دەبات و كەسێك نزيكى خۆى لە شوێنى دادەنێت، نمونەش لادانى شاڵاوى كۆسرەت رەسولە لە مەكتەبى رێكخراوە ديموكراتيەكان و دانانى كەسێكە سەر بە كوتلەكەى خۆى بەناوى بورهان، هەروەها لادانى محمود سەنگاوى لە مەڵبەندى گەرميان و جياكردنەوەى مەڵبەندى خانەقين لە گەرميان و دانانى شێركۆ ميروەيس وەك لێپرسراوى مەڵبەند .
لەناو بارەگاى مەكتەبى سياسى سلێمانيش كۆمەڵێك خەڵكى خانەقينى لە شوێنە هەستيارەكان داناوە وەك: لێپرسراوى ئيدارەى مەكتەبى سياسى بڵێسەى جبار فەرمانە خەڵكى خانەقينە، لێپرسراوى ژمێريارى كەسێكە بە ناوى سەرمەند خەڵكى خانەقينە، براكەى بەناوى خالد و پەروين كاكەحمە كە ئەويش مێردەكەى خەڵكى خانەقينە دەزگايەكيان بۆ كراوەتەوە بە ناوى بانكى زانيارى و ئيشيان جاسوسى كردنە بەسەر باڵەكەى ترى ناو يەكێتى، بارزان وەهاب براى ئازاد خانەقينى سەرپەرشتى ماڵپەرى مەكتەبى سياسى دەكات، زاواكەى بەناوى سەرمەند محمد لێپرسراوى كامێراى چاودێرى ناو مەكتەبى سياسيە لەم رێگايەشەوە چاودێرى هەموو جموجۆڵەكانى ناو مەكتەبى سياسى دەكات بە تايبەتى ئەوكاديرانەى سەردانى حاكم قادر و نوسينگەى كۆسرەت رەسوڵ و بەرهەم ساڵح دەكەن.
لە داهاتويەكى نزيكداهەندێک زانيارى وردترلە سەر ئەم بابەتە لە كوردستانپۆست بڵاودەكەمەوە .
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتی دیکە
بابەتە پڕبینراوەکان






