له سه‌ر نووسینی ریپۆرتاژێک ئیحسان مه‌لا فوئاد زیندانیی و دادگایی ده‌کرێت
21/06/2011, 12:00 (GMT+1)

له‌سه‌ر نووسینی وتارێک به‌ناونیشانی (ئیدارەى فاشیلی كفری و یانەى خواردنەوەكە) که ئیحسان مه‌لا فوئاد له کوردستانپۆستدا بڵاویکردۆته‌وه، دوێنێ 20/6/2011 له‌لایه‌ن پۆلیسی کفرییه‌وه بانگ کرا، له‌گه‌ڵ چوونی بۆ لای پۆلیس، یه‌کسه‌ر فه‌رمانی گرتنیان دا، به ماوه‌یه‌ک دوای ئه‌وه بۆ دادگایان برد، له دادگا لێکۆڵینه‌وه‌یه‌کی زۆری له‌گه‌ڵ دا کرا و پاش ئیفادە وەرگرتن، که تا كاتژمێر 2ی پاش نیوەڕۆی خایاند بە كەفالەتی 400 هەزار ئازادیان ده‌کرێت،تا وەكوو دووبارە بانگی بکه‌نه‌وه.
هۆکاری ئه‌م گرتن و دادگاییکردنه‌ش ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی، قایمقامی كفری (شێركۆ حسێن حامد) كە خەڵكی قەزاى دەربەندیخانە نووسراوێكی كردووە بۆ ئەندامی داواكارى گشتی لەكفری به ناوی (سەباح)ە بەوەى، تا سكاڵا لەسەر ئیحسان مه‌لا فوئاد تۆمار بكات، ئەویش سكاڵاکه‌ی لەسەر تۆماركردووم گوایە قسەى خراپ و تەشهیری پێكردووە.
لەسەر رۆشنایی تەبلیغكردنەكە ئەو وتارەى كوردستانپۆست زیاتر لە شەش كۆپییان لێیكۆپی كردبوو بۆ پۆلیس و قایمقام و دادگا‌و بۆ نێو دۆسێكەی ئیحسان مه‌لا فوئاد.
http://www.kurdistanpost.com/view.asp?id=1e2aa57e
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتی دیکە
بابەتە پڕبینراوەکان






