ئۆتۆمبیلی ئەندامێكی ئەنجومەنی كاتی سەرای ئازادی سوتێنرا
09/04/2011, 12:00 (GMT+1)

لەلێداونێكیدا سۆران عومەر وتی: لەدەنگی تەقینەوەیەكی گەورە بەخەبەر هاتین، دەستبەجێ دوو كەس لەدراوسێكانمان هاتنە دەرەوە بینیمان ئاگر لەئۆتۆمبیلەكەم بەرز دەبێتەوە، لەكاتێكدا 2 ئۆتۆمبیلی ترمان لەبەردەم ماڵەوە بوو، بەڵام ئاگر لەوەی من بەردرابوو لەبەشی دوواوەی، تاكو گەیشتنی بنكەی ئاگركوژێنەوەی چوارباخ، خۆمان توانیمان ئاگرەكە كۆنترۆڵ بكەین كەگەیشتبوو بەناوەوەی ئۆتۆمبیلەكە، خۆشبەختانە تەنها زیانی ماڵی بەدواوە بوو هیچ زیانێكی گیانی لێنەكەوتەوە
سۆران عومەر وتیشی : پاش ڕووداوەكە دەستبەجێ هێزەكانی ئاسایش و پۆلیس و بەڵگەی تاوان و jcc هاتنە سەر ڕوداوەكە، لێكۆڵینەوەی خۆیان ئەنجامدا و سكاڵام تۆماركرد
ناوبراو وتیشی ئەم هەوڵە زۆر نەزۆك و ترسنۆكانە بوو، بۆ ئەوەبوو بمانترسێنن تاكو دەست لەداوای ڕەوای خەڵكی ئازادیخوازی ئەم وڵاتە هەڵگرین و لەمەیدانی ئازادی بكشێینەوە بەڵام بەم هەوڵەیان تێیان گەیاندین كە كێ لەخەمی ئارامی و ئاسایشی كوردستاندایەو كێ دەیەوێ تۆقاندن بكاتە كپ كردنی دەنگی ناڕازی ستەملێكراوان، هیوادارم هێزە ئەمنیەكان لەو ئاستەدا بن بتوانن ئەم دەستە تێكدەرە ئاشكرا بكەن،
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتی دیکە
بابەتە پڕبینراوەکان






