شێتێک، جنێو به تاڵه‌بانی و به‌رپرسه‌کان ئه‌دات، به‌ده‌ستی پۆلیسه‌کانی شاره‌وانی سلێمانی تێی هه‌ڵده‌ده‌ن
23/05/2010, 12:00 (GMT+1)

سه‌رۆکی شاره‌وانی فه‌رمانی پێدان که به‌رده‌وام بن له‌سه‌ر دارکاریی و تێهه‌ڵدانی ئه‌و شێته، کاتێک شێته‌که بێئاگایانه ده‌گریان و هاواریی ده‌کرد، که‌چی سه‌رۆکی شاره‌وانی که ناوی عومه‌ر مه‌حوییه، بۆ خۆشی ته‌ماشای ده‌کرد و قاقا پێده‌که‌نیی. هه‌موو ده‌موچاو و گیانی شێته‌که‌یان خوێناویی کرد و جله‌کانیان لهبهرییدا دڕاند.
شایانی باسه عومه‌ر مه‌حوی کۆنه به‌عسیی و کابرایه‌کی گومانلێکراوبوو، خه‌ڵکی سلێمانی رابردووه‌که‌ی باش ده‌زانن.
دوان له‌و چوار پۆلیسه‌ی که شێته‌که‌یان به شه‌ق و زلله په‌لکێش کرد بۆ ژووری سه‌رۆکی شاره‌وانی، یه‌کێک له‌وانه ناوی سه‌ردار هه‌ولێرییه، له‌گه‌ڵ لێپرسراوی پرستگهکه، که ناوی ئه‌نوه‌ره.
پرسیاری ئێمه لێره‌دا ئه‌وه‌یه ئایا ئه‌م ده‌سه‌ڵاته شێته، یان شێته‌کان شێتن؟
ئه‌م رووداوه با له ئه‌رشیڤدا بمێنێت بۆ رۆژی خۆی چونکه ئه‌م ناپاکه ده‌بێت له پاشه‌ڕۆژدا به‌ده‌ردی ئه‌من و ئیستیخباراتهکانی ئه‌من و به‌عسییه‌کان بچن. (تکایه ناوی ئه‌وانی تر که هاوبه‌شی ئه‌م ده‌ستدرێژییه‌یان کردووه بۆمان بنێرن).
په‌یامنێری کوردستانپۆست
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتی دیکە
بابەتە پڕبینراوەکان







