د. رۆژ نوری خانووه‌كه‌ی مانگانه به 60 هه‌زار دۆلار به‌كرێ ده‌داته كۆنسوڵخانه‌ی ئه‌ڵمانیا
22/02/2009, 12:00 (GMT+1)

ئه‌و سه‌رچاوه‌یه كه كه‌سێكی نزیكه له‌ماڵی د. رۆژ نه‌یویست ناوی بڵاوبكرێته‌وه، وتی ماوه‌ی دوو مانگه به‌شێك له‌و خانووه‌ی د.رۆژ خه‌ریكی نۆژهنكردنهوهین، چونكه پێشتر له‌گه‌ڵ كۆنسوڵخانه‌ی ئه‌ڵمانیا رێككه‌وتووه كه مانگانه به‌بڕی 6 ده‌فته‌ر دۆلار واته 60 هه‌زار دۆلاری ئه‌مریكی خانووه‌كه‌یان به‌كرێ بداتێ.
ئه‌و خانووه‌ی د. رۆژ له‌كاتی رژێمی به‌عس خانووی پارێزگاری هه‌ولێر بووه، به‌ڵام له‌دوای راپه‌ڕینی به‌هاری 1991 به‌شێك له‌خانووه حكومییه‌كان له‌لایه‌ن به‌رپرسه‌كانی یهكێتیو پارتییه‌وه داگیركراو دواتر له‌سه‌ریان تاپۆكرا، ئه‌و خانووه‌ش یه‌كێكه له‌و خانووانه، به‌هۆی فراوانی خانووهكهشهوه ئێستا لای پێشه‌وه‌ی خانووه‌كه‌ی به‌كرێ داوه‌ته كۆنسوڵخانه‌ی ئه‌ڵمانیاو ماڵی خۆیشی له‌لای پشته‌وه‌ی خانووهكهیهو دیوارێك له‌نێوانیاندا كراوه.
بورهان قادر - ئامادهیکردووه
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتی دیکە
بابەتە پڕبینراوەکان






