<

كمال كەركوكی 6 كچە فەرمانبەری پەرلەمان بۆ سەفەرەكەی خۆی دەبات

13/09/2011, 12:00 (GMT+1)


كەمال كەركوكی سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان بۆ سەفەرەكەی لبنان و ئەمریكا لەجیاتی بردنی چەند پەرلەمانتارێكی سەر بە لیستە جیاوازەكانی پەرلەمان، هەڵساوە 6 كچی فەرمانبەر لە پەرلەمانی كوردستان لەگەڵ خۆیدا ناونووس كردووەو لەگەڵ خۆیدا بردوویەتی ئەو گەشتەی كە سەردانی وڵاتی لوبنان و ئەمریكای كردووە، ئەمەش بۆتە جێگای گومان لەلایەن پەرلەمانتاران و فەرمانبەرانی پەرلەمانی كوردستان كە بۆچی سەرۆكی پەرلەمان لەجیاتی پەرلەمانتار 6 فەرمانبەری كچی لە پەرلەمان هاوشاندی خۆی كردووە بۆ گەشتەكەی، ئەمە لەكاتێكدا ئەو فەرمانبەرە كچانە هیچ پەیوەندییەكیان بە گەشتی پەرلەمان و گەشتی سیاسی نیە و تەنها فەرمانبەری كارگێڕی و ژمێریارین، هەربۆیە دوای بڵاوبوونەوەی ئەو هەواڵە ژمارەیەكی زۆر لەپەرلەمانتاران و فەرمانبەرانی پەرلەمانی كوردستان نیگەرانی و ناڕەزایی خۆیان لەو سەردانەی سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان دەردەبڕن و بەسەردانێكی رابواردن وەسفی دەكەن نەك سەردانێكی سیاسیی و دیبلوماسی.
 
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست