چەمچەماڵ: لەسەر بەرنامەیەكى تەلەفزیۆنى یەكگرتوو مامۆستایەك دەستبەسەر دەكرێت
20/01/2011, 12:00 (GMT+1)

چەند رۆژێك پێش ئێستا لە بەرنامەیەكى تەلەفزیۆنى یەكگرتوو كەناڵى چەمچەماڵ كە بە مەبەستى كوشتنى دوو خوشك سازكرابوو، تێیدا بەرنامەكە میواندارى مامۆستا عەدنان ساڵەیی نووسەرو رۆژنامەنووسى شارۆچكەكەى كردبوو، دواى تەواوبوونى بەرنامەكە بەڕێوەبەرایەتى پۆلیسى چەمچەماڵ داوایەكى یاسایى لەسەر ناوبراو تۆمار دەكەن، بە بیانووى ئەوەى (تشهیر)یان پیكراوە
مامۆستا عەدنان بە سایتى كوردیوى وت "تا ئێستا من دەستەبەسەرم لە بنكەى پۆلیسى قەزاكەو لەسەر ئەو قسەیەى كە وتوومە عەمرى پۆلیس نەمێنێت پەشیمان نیم لە قسەكەم"
ئەو ئەوەشى وت "ئەو هەموو بكوژەى شارەكە هەیە با بچن ئەوان بگرن نەك من، ئەگەر ئەوانیان گرت ئەوكات من و كەسانى وەكو من بگرن"
عەمید داراى بەڕێوەبەرى پۆلیسى قەزاكە بە كوردیوى وت "ئەو قسەى پێوتووین بۆیە ئێمە داواى یاساییمان لەسەرى هەیە"
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتی دیکە
بابەتە پڕبینراوەکان






