ڕۆژنامه‌ى واشنتن‌پۆست .. جه‌لال تاڵه‌بانى سكرتێرى گشتى یه‌كێتى داواى له نورى مالیكى كردووه به ناردنى 3000 چه‌كدار
23/04/2011, 12:00 (GMT+1)

ده‌یڤد ئیگناتیۆس له وتارێكدا كه به ناونیشانى (دژ یه‌كه‌كان له به‌هارى عه‌ره‌بیدا) نوسیوێتى، له به‌شێكى وتاره‌كه‌یدا باس له خۆپیشاندانه‌كانى كوردستان و به تایبه‌ت سلێمانى ده‌كات و چه‌ند زانیاریه‌ك ئاشكرا ده‌كات له په‌نابردنى سه‌ركرده كوردیه‌كان بۆ به‌غدا و پشت به‌ستن به‌وان له به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ى خۆپیشانده‌ران.
له ڕۆژنامه‌كه‌دا هاتووه:"سه‌ركرده‌كانى كورد كه دوچارى ناڕه‌زایه‌تى جه‌ماوه‌رى بوون دژى حكومه‌ت گه‌نده‌ڵ نادیموكراتیهكهكهى كوردستان، په‌نایان بۆ به‌غدا بردووه بۆ سه‌ركه‌وت كردنى خۆپیشانده‌كان كه سلێمانى له‌رزاندووه".
له ڕۆژنامه‌كه‌دا هاتووه:" به پێى سه‌رچاوه‌یه‌ك له سلێمانى، جه‌لال تاڵه‌بانى سكرتێرى گشتى یه‌كێتى نیشتیمانى كوردستان داواى له نورى مالیكى كردووه به ناردنى 3000 هه‌زار چه‌كدار".
هه‌روه‌ك ئه‌و سه‌رچاوه‌یه نوسیویهتى:"مافیا ئاسا مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ده‌زگا ڕۆژنامه‌وانیه ئازاده‌كان ده‌كرێت ".
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتی دیکە
بابەتە پڕبینراوەکان






