ره‌وان بارزانی سه‌رپه‌رشتی (باندێك) له په‌یجی فه‌یس بووک و ناوی خوازراو ده‌كات
13/08/2012, 12:00 (GMT+1)

ئه‌مرۆ سه‌رچاوه‌یه‌كی نزیك له لیواكه‌ی ڕه‌وان بارزانی برای نێچیره‌ڤان بارزانی ، ئه‌وه‌ی ئاشكرا كردووه، كه ڕه‌وان بارزانی به‌هاوكاری چه‌ند جاش قه‌ڵه‌میكی نێو كه‌ناڵه‌كانی راگه‌یاندن و به‌تایبه‌تی له‌ناو لاوانی پارتی، باندێكی له‌نێو فه‌یس بووك دامه‌زراندووه‌له‌كردنه‌وه‌ی په‌یج و ناوی خوازراو بۆ مه‌به‌ستی چه‌ند كارێكی تێكده‌رانه‌و هێرش كردنه‌سه‌ر ئیسلامیه‌كان و بزووتنه‌وه‌ی گۆران ولێدانی دژه‌كانی نێچیره‌ڤان بارزانی به‌تایبه‌تی ئه‌وانه‌ی ناوی یه‌كێتی و له‌نێو ئه‌وانیش دكتۆر به‌رهه‌م و حاكم قادر‌و مه‌لا به‌ختیار و مه‌حمود سه‌نگاوی.
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه ژماره‌ی په‌یجه‌كانی نێو ئه‌و بانده‌ته شهیركه‌ره‌ی بۆ23 په‌یج و لاپه‌ری ناوی خوازراو ئاماژه‌پێداوه.
بۆ ئه‌و مه‌به‌سته 23 كۆمپیوته‌ری جۆری لاپتۆپی بۆ ئه‌و بانده‌كڕیوه و هه‌ریه‌كه‌شیان پێشه‌كی بری 600 دۆلاریان وه‌رگرتووه.ئه‌وه‌ی شایانی باسه سه‌رچاوه‌كه باسی ئه‌وه‌شی كردووه له‌دوای ڕه‌وان بارزانی ئیدریس نیچیره‌ڤان بارزانی سه‌رپه‌رشتی ئه‌و تۆره ده‌كات به‌پشتیوانی چه‌ند كه‌سێكی وه‌ك ئۆمید خۆشناو.
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتی دیکە
بابەتە پڕبینراوەکان






