کوردێک له فینلهندا له ترسی ناردنهوه بۆ کوردستان دهمی خۆی دهدورێتهوه دەمدوورینەوە
12/08/2010, 12:00 (GMT+1)

ناوبراو نەخۆشی شێرپەنجەی خوێنی هەیە. بۆ سەلماندنی بانگەشەکەی بەڵگە و دیکۆمێنتی وەزارەتی تەندروستی هەڕێمی کوردستانی پێیە.. گەر دەریبکەن و بیگێڕنەوە ڕووبەڕووی مەرگ دەبێتەوە.
ئەو بەیەکێک لەڕۆژنامەکان دەڵێت: گەر دەوڵەمەند و پارەداربوومایە ئیقامەشم نەبوایە دەمتوانی چارەسەری نەخۆشییەکەم بکەم، بەڵام هیچیانم نییە، بۆیە زۆر بێهیوام..
پرسیار بەدکتۆری پسپۆڕ کراوە، چارەسەری نەخۆشییەکەی نزیکی پەنجا هەزار ئێڕۆی تێدەچێت.
ئەو ڕۆژنامەیە (iltalehti)عادەتییەتی لەماڵپەرەکەیدا ڕاپرسی بۆ بابەتە بڵاوکراوەکانی دادەنێت. بۆ ئەم هەواڵە: پرسیویەتی ئایا پێویستە کارئاسانی بۆ پەناهەندەکان بکرێت.. ٢٦هەزار کەس بەشدارییان کردووە، لەسەدا ٤ بەبەڵێ وەڵامیان داوەتەوە، لەسەدا ٩٦ بەنەخێر.. جا بزانن خەڵکی فینلاندی چەند ناحەزی بێگانەکانن!!
سەرچاوە: ماڵپەڕی ڕۆژنامەی iltalehti
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتی دیکە
بابەتە پڕبینراوەکان






