وردەکاری رفاندنی بەکری حاجی سەفەر سەرۆکی پێشوی ئەنجومەنی ناوەندی یەکێتی لەلایەن دەزگای دژە تیرۆر
31/12/2011, 12:00 (GMT+1)

بەکری حاجی سەفەر پاش ئەو هەموو سووکایەتیی پێکردنە بۆ بەیانێکەی بەشداری کۆبوونەوەی ئەنجومەنی ناوەند دەکات و دەڵێت من ئەو ئاڵوگۆڕەم پێ باشە. شایانی باسە بەکری حاجی سەفەر پێشووتر لە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی ناوەندا زۆری بە باڵای بەرهەم ساڵحییدا هەڵدابوو، پێ دەچێ ئەمە هۆکاری توڕەبوونی کوتلەکەی هێرۆی ئیبرایم ئەحمەد لە بەکرد لەمەوە سەرچاوەی گرتبێت و چووبنە سەری، هەروەها بەکری حاجی سەفەر یەکێکە لەو کەسانەی لە ماوەی رابردودا وتبووی هەموو یەکێتی واز لە گۆڕان بێنێت و نەچێتە سەریان لە گردەکە، من هەر وازناهێنم دەچمە سەریان، بەکری حاجی سەفەر یەکێکە لە پیاوە کانی ناو یەکێتی نیشتمانی و پیاوی تاڵەبانی.
تێبینی: بەهەڵە لە بری دژە تیرۆر نووسیبووم کەوا دەزگای زانیاریی، ئیستا ئەوەم راستکردەوە.
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتی دیکە
بابەتە پڕبینراوەکان






