مه‌سعود بارزانی ده‌یه‌وێت شه‌ره‌فی پارتی به 400.000 دۆلار بکڕێته‌وه
26/01/2011, 12:00 (GMT+1)

کوردستانپۆست وه‌ک به‌رپرسیارییه‌تیه‌کی ئه‌خلاقی خۆمان به‌رامبه‌ر به‌م نووسه‌ره بوێر و هه‌قبێژه بڕیارمان دا که ئه‌م کاره نامرۆڤایهتییهی مه‌سعود بارزانی، که به‌رامبه‌ر به نووسه‌ر و رۆژنامه‌نووسانی ده‌کات، به‌تایبه‌تیی که‌یسی کاک ناسح به نامه‌یه‌ک ئاڕاسته‌ی چه‌ند ده‌زگا و حکومه‌ت و رێکخراوه جیهانییه‌کان بکات، تا ئه‌و قه‌تره ئابڕووه‌ی به‌م بنه‌ماڵه و به‌م حیزبه‌وه ماوه ئه‌ویشیان بۆ بتکێنین.
داوا له سه‌رجه‌م نووسه‌ر و رۆژنامه‌نووسانیش ده‌که‌ین، ئه‌وانه‌ی که ده‌یانه‌وێت پاڵپشتیی ناسح عه‌بدولڕه‌حیم بکه‌ن، په‌یوه‌ندییمان پیوه بکه‌ن، تا نامه‌یه‌کی تێروته‌سه‌ل بۆ ئه‌و مه‌به‌سته به ئیمزاکردنی هه‌موو لایه‌ک ئاڕاسته بکه‌ین.
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتی دیکە
بابەتە پڕبینراوەکان






