دواى ئەوەى لەڕۆژى 4_3_2010لەلایەن پۆلیسى بەلجیكاوە هەریەكە لەزوبێر ئایدار و ڕەمزى كارتاڵ لەگەڵ حەوت كەسى تر دەستگیركران ئێوارەى دوێنێ ئازادكران سەرچاوەیەكى بەرپرس لەپارتى كرێكارانى كوردستان هەواڵى ئازادكردنەكەى بۆ سایتى سبەى پشتڕاستكردەوە و ڕایگەیاند كەدادگا بێتاوانى ئەم دەستگیركراوانەى ڕاگەیاندووە و پۆلیسیش ئازادى كردوون ئەو سەرچاوەیە ئاماژەى بۆ ئەوە كرد هەریەكە كەئەم دەستگیركردنە لەسەرداواى توركیا و ئەمریكا لەووڵاتانى ئەوروپا بەڕێوەچوو پێویستە بوترێ هەڵمەتى پۆلیسى بەلجیكا و ئەڵمانیا لەڕۆژى 4ئازارى ئەمساڵدا دەستیگیركردنى زوبێر ئایدار و ڕەمزى كارتاڵ سەرۆكى كۆنگرەى گەلى كوردستان و حاجى ئەحمدى سەرۆكى پارتى ژیانى ئازادى كوردستانى لێكەوتەوە شایانى باشە هەریەكە لەزوبێر ئایدار و ڕەمزى كارتاڵ لەساڵانى نەوەدەوە لەتاراوگە ژیان بەسەردەبەن لەلایەن توركیاوە داواكراون
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست