2010ساڵی ناسنامه بۆ كوردانی سوریا
13/12/2009, 12:00 (GMT+1)

له هۆڵێكی پارله‌مانی هۆڵه‌ندا ڕۆژی دووشه‌ممه7-12-2009,به به‌شداری پارله‌مانتاری دۆستی كورد له‌سه‌ر لیستی پارتی سیۆسیالست هاری ڤان بۆمڵ و به‌رپرسی ڕێكخستنه‌كانی ئه‌وروپای پارتی یه‌كێتی دیموكراتی كورد له سوریا و ڕیاز حه‌مۆ به‌رپرسی هۆڵه‌ندای ئه‌وپارته و چه‌ندین كه‌سایه‌تی سیاسی و ڕۆشنبیری دیكه‌ی كوردی و هۆڵه‌ندی,هه‌ڵمه‌تی ساڵی2010 ساڵی ناسنامه بۆ كوردانی سوریا وه‌ك سه‌ره‌تایه‌ك قسه‌و باس له‌سه‌ری كرا و چاوه‌ڕوان ده‌كرێت له كۆبونه‌وه‌یه‌كی دیكه‌دا ڕابگه‌یه‌نرێت ,ریاز حه‌مۆ ڕایگه‌یاند,كه‌مپاینه‌كه‌یان داوا له هه‌موو سازییه‌كانی كورد ده‌كات پشكداری له‌و كه‌مپینه بكه‌ن و باوه‌ڕیان وایه و كارده‌كه‌ن بۆ:
1- پرۆتستۆ كردنی ئاماره‌كه.
2- 2-داوای قه‌ربووكردنه‌وه بۆ قوربانییه‌كانی.
3- ناساندنی وه‌ك كێشه‌یه‌كی نێو نه‌ته‌وه‌یی له‌سه‌ر بنچینه‌ی ئه‌وه‌ی كرده‌یه‌كی جینۆسایده.
4- كۆمیته‌یه‌ك بۆ سه‌رپه‌رشتی و به‌ڕێوه‌بردن و درێژه‌پێدان و ڕێكخستنی پێك بهێنرێت. ئه‌و كۆمیته‌یه له هه‌موو ده‌رگایه‌ك بده‌ن.
ئه‌وه‌ی شایانی باسه كۆمیته‌ی هۆڵه‌ندای چاودێری كوردۆسایدیش به‌شداری كۆبونه‌وه‌كه‌ی كرد,وه له داهاتوودا له كامپه‌ینه‌كه‌ش به‌شداری ده‌كات.
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتی دیکە
بابەتە پڕبینراوەکان






