<

ئاسایش لە پارکی ئازادی پاسەوانی بۆ سەر گۆڕی شیرکۆ بێکەس داناوە

18/08/2013, 12:00 (GMT+1)
سەرچاوەیەک لە دەزگای ئاسایش لە سلیمانی پێی راگەیاندنین کەوا گۆڕی شێرکۆ بێکەس لە پارکی ئازادیی ئیستا بە شەو و رۆژ پاسەوانیان بۆی داناوە، بۆ ئەو مەبەستە پەیوەندییمان بە پەیامنێرەکەمانەوە کرد، ئەویش سەردانی پارکی ئازادی کرد و دوایی هەواڵەکەی بۆ پشتڕاست کردەوە. هۆکاری ئەمەشی بۆ روونکردینەوە، کە لەبەر چەند هۆیەک وەک ڕاگەیاندن بە باشمان نەزانی ئاماژەی پێبدەین و باسی بکەین.
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست