بەپەلە... كۆمسیۆنى لەهەوڵى غەشكردندایە
17/06/2009, 12:00 (GMT+1)

سەرچاوەیەكى ئاگادار لەئۆفیسى هەولێرى كۆمسیۆنى باڵاى سەربەخۆیی هەڵبژارندنەكان ڕایگەیاند، كۆمسیۆنى ناوبراو بەهاوكارى چەند ئەندازیارێكى بەتواناى (سۆفت وێر) و بەیارمەتى یەكێتى پارتى، لەئێستادا سەرقاڵى دروستكردنى پرۆگرامێكن بۆ جیاكردنەوەى دەنگەكانى ڕۆژى هەڵبژاردن.
سەرچاوەكە وتى:" ئەو پرۆگرامە بەشێوازێك بەنیازن دایڕێژن كە لەكاتى جیاكردنەوەى دەنگەكاندا لیستى كوردستان بەهیچ شێوەیەك لەڕێژەى (70%) نەیەتە خوارەوە،واتە گەر قەوارە بەشداربووەكانى تر (50%)ى دەنگەكانیش بەدەستبهێنن، ئەو پرۆگرامە (30%) دەنگەكان دەخاتە سەر لیستى كوردستانى".
وتیشى:" ئێستا پرۆگرامە تەواو بووەو ڕۆژانە تاقیكردنەوەى تیادا ئەنجام دەدەن".
سەرچاوەكە تەئكیدى كردەوە كە( یەكێتى پارتى بۆ ئەو مەبەستە بودجەیەكى خەیاڵیان دابینكردووە)).
سەرچاوەكە وتەكانى سەرانى یەكێتى پارتى بیرهێنایەوەو وتى:" پەرپرسانى هەردوولا بەپشت بەستن بەو بەرنامەیە، لەهەموو كۆڕو كۆبوونەوەیەكدا دەڵێن((لیستى كوردستانى لەهەڵبژاردنەكاندا 70%) ى دەنگەكان بەدەستدێنێت".
17/6/2009
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتی دیکە
بابەتە پڕبینراوەکان






